بەڕێوەچوونی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ماتماتیک : 

   ڕۆژی پێنج شەممە ڕێککەوتی ٢٤-٩-٢٠٢٠ یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ماتماتیک لە هۆڵی کۆنفرانسی کۆلێژی زانست کاتژمێر ١١ ی پێش نیوەڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و ڕاگری هەردوو کۆلێژی زانست و کۆلێژی پەروەردە و کۆمەڵێک لە مامۆستایان کە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا و ماستەر بوون ، بە جێ بەجێ کردنی مەرجە تەندرستییەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەچوو. دەسپێکی کۆنفرانسەکە بە بەخێرهاتنی میوانەکان و پێناسێکی کۆنفرانسەکە دەستی پێکرد و دواترێش ئامادەبووان خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدە نەمرەکان ڕاوەستان .  دواتر بەڕێز دکتۆر فەرەیدون قادر ڕاگری کۆلێژی پەروەردە وتەی خۆی بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی پێش کەش کرد و پاشانیش بەڕێز سەرۆکی زانکۆ وتەی خۆی پێش کەشی ئامادەبووان کرد. لەدوای وتەی بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژی پەروەردە کورتە فیلمێک لەسەر دروست بوونی شاری سلێمانی و گەشەسەندنی و دروستبوونی زانکۆی سلێمانی تا ڕۆژگاری ئەمڕۆ پێش کەشی ئامادەبووان کرا. لەکۆتایشدا ئامادەبووان بە خشتەیەک کە پێشتر ئامادەکرابوو بۆیان ئاگادار کرانەوە کە بە پێی سکێجوڵی ئامادە کراو کۆنفرانسەکە لە کاتژمێر (١) ی پاش نیوەڕۆ بەشێوەی ئۆنلاین دەست پێدەکات. ئەوەی شایەنی ئاماژە پێکردنە کۆنفرانسەکە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند واتە لە ڕۆژی ٢٥-٩-٢٠٢٠ کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسەکە بوو. ئەوەی جێی ئاماژە پێکردنە بڕیاربوو یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ماتماتیک لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ بەڕێوە بچێت، بەڵام بە هۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کاتەکەی و شێوازی بەڕێوە چوونەکەشی گۆڕانکاری بەسەردا هات. 

mathematics confer ans




ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زارەکی بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا: 

   ڕۆژی سێ شەممە ڕێککەوتی ٢٢-٩-٢٠٢٠ لە ڕاگرایەتی کۆلێجی پەروەردە بە ئامادەبوونی لیژنەیەکی تایبەت بە تاقیکردنەوەی زارەکی خوازیارانی خوێندنی باڵا کە لە شەش خوێندکار پێکهاتبوون بەڕێوە چوو. ئەندامانی لیژنەکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ( پ.د.علی عبدالرحمن سەرۆکی لیژنە و هەر یەک لە پ.ی.د.ڕزگار حاجی صالح و پ.ی.د.محمد بابکر مینە) ئەندامی لیژنەکە بوون. ئەوەی شایەنی ئاماژە پێکردنە تاقیکردنەوەکە لە کاتژمێر (١٠) ی سەرلەبەیانی دەستی پێکردوو ماوەی دوو کاتژمێر و نیوی خایاند. 

oral test



ئاگاداری:

ئاگادارى سه‌رجه‌م خوێندكارانى زانكۆى سلێمانى ده‌كه‌ين كه‌ ده‌خوازن مامه‌ڵه‌ى (گواستنه‌وه‌ ، دابه‌زاندن ، به‌رزكردنه‌وه‌) پێشكه‌ش به‌ زانكۆى سلێمانى بكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌يان بۆ زانكۆيه‌كى تر وه‌ بۆ ئە‌وه‌ى خوێندكار ئەرك نه‌كێشێت و سه‌ردانى زانكۆى سلێمانى بكات بۆ ڕايى كردن مامه‌ڵه‌كه‌ى وه‌ به‌ له‌به‌رچاوكردنى دۆخى ته‌ندروستى و ئابورى ناوچه‌كه‌ ، پێويسته‌ خوێندكار به‌ ئۆن لاين داواكارييه‌كه‌ى پێشكه‌ش بكات له‌ ڕێگاى ئه‌م لينكه‌ى خواره‌وه كه‌ بريتيه‌ له‌ فۆرمى پێشكه‌شكردن بۆ مامه‌ڵه‌ى گواستنه‌وه‌ و دابه‌زاندن و به‌رزكردنه‌وه‌‌. تكايه‌ سه‌ردانى زانكۆى سلێمانى مه‌كه‌ن و له‌ڕێگاى ژماره‌ى مۆبايل كه‌ داواكراوه‌ له‌ فۆرمه‌كه‌ په‌يوه‌نديتان پێوه‌ ده‌كرێت له‌ كاتى پێويستدا.

 لينكى فۆرمه‌كه‌ :

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfFqCRuWmdrjNy1gWiykgksgH-NKQ-QyfgpxLEWNwW2PyUeXw/viewform 


 (FICM2020, first international conference of Mathematics - Sulaimani 2020)
on 24th-25th September 2020


FICM2020



Slideshow maker (using Google Slides)


College of Education

College of education originally named Science Education School was established on Saturday 30th June 2007 according to Decision Number 209 of Ministry of Education of Kurdistan Regional Government.
The School of Science Education School, firstly, had two departments which were physics and mathematics in 2007. In 2014, two new departments established namely department of chemistry and biology.  Hence, the school has four departments. In academic year 2007-2008 students started their study and until now five graduation ceremonies has taken place in the school.

The aim of our school is to provide professional teacher to the secondary schools. Students will be studying practical and theoretical aspects of their chosen subject, as well as studying teaching methods, psychology and as part of their final year students will practice teaching in secondary schools.