ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢-٤-٢٠٢٤, لیژنەی ڕانکینی کۆلێجی پەروەردە بەسەرپەرشتی (د.ئاری کریم احمد) هەستان بە سازدانی ۆرك شۆپێك لەژێر ناونیشانی Times Higher Education (THE) Ranking workshop .
لە دەستپێك دا بابەت و ناوەڕۆکی ۆرك شۆپەکە لە لایەن (پ.ی. د.ڕێبەر طیب عبدالواحد)ەوە بۆ ئامادەبووان ڕوونکرایەوە. پاشان لەلایەن بەڕێز (د.ئاری کریم احمد) ەوە سیمینارێک پێشکەش کرا ، سەبارەت بە خاڵە بنچینەییەکانی ڕانکینەکە. لەدرێژەی ۆرک شۆپەکەدا ئامادەبووان بەپێی بەشەکانیان دابەش کران بۆ چوار گروپ، ئەوانیش گروپەکانی (فیزیا، ماتماتیک، کیمیا و بایۆلۆجی)، هەر گروپێک لە دیدگای بەشەکەیەوە ڕاو بۆچوونی خۆی سەبارەت بەو کاروچالاکییانە خستەڕوو کە وەک بەشی خۆیان دەتوانن لە داهاتوودا کاری لەسەر بکەن.
لە کۆتایدا، سەرجەم ئەو سەرنج و بۆچوونانە بەهەند وەرگیران کە لە ڕانکینی Times Higher Education دا دەتوانرێت کاریگەری دروست بکات لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی ڕیزبەندی زانکۆی سلێمانی لە ڕانکینەکەدا.
On Tuesday 2-4-2024, a workshop entitled )Times Higher Education (THE) World University Rankings( organized by ranking committee in College of Education under the supervision of (Dr. Ari Karim Ahmed)
The agenda and content of the workshop was explained to the participants by (Associ. Prof. Dr. Rebar Taeeb Abdulwahid) college ranking committee member. Afterwards, (Dr. Ari Karim Ahmed) college ranking committee coordinator presented his speech on the essential points of the Times Higher Education World University Rankings
During the workshop, the participants were divided into four groups according to their departments including (Physics, Mathematics, Chemistry and Biology). Each group expressed their views on the activities that their department can work on in the future to support the University of Sulaimani in the THE ranking
Finally, all the comments and opinions from participants were taken into consideration that can have an impact on the ranking of the University of Sulaimani in the THE ranking