Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

بەڕێوەچوونی پانێڵی هۆشیاری ژینگەیی (Environmental awareness panel)

Start: 05/05/2024 -
End: 05/05/2024 -
Location: University of Sulaimani

بە هاوبەشی هەردوو کۆلێجی پەروەردە و کۆلێجی زانست ڕۆژی یەک شەممە ڕێککەوتی ٥-٥-٢٠٢٤ لە کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی سەر لەبەیانی لە بینای کۆلێجی زانست وە بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگرانی کۆلێجی پەروەردە و کۆلێجی زانست و کۆمەڵێکی بەرچاو لە مامۆستایانی هەردوو کۆلێج و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی ( پانێڵی هۆشیاری ژینگەیی) بەڕێوەچوو.

پانێڵەکە لەلایەن چەند دکتۆر و مامۆستای هەردوو کۆلێجی ناوبراوەوە بابەت و بڕگەکانی پانێڵەکەیان پڕ زانیاری کرد. تەوەری سەرەکی بابەتەکان خۆی لە دوو ڕەهەندی سەرەکیدا دەبینییەوە کە ئەوانیش تەوەری گەشەپێدانی پەروەردەیی و بەها ژینگەییەکان بوون لای تاک و منداڵ لەلایەک و هۆکارەکانی گۆڕانی ئاو و هەوا و هۆکارەکانی پیس بوونی ژینگەبوون. لەمیانەی کاتی پشووی پانێڵەکەدا خوێندکارانی کۆلێجی پەروەردە بە ئامادەکردنی چەند جۆرێک لە خواردن و خواردنەوە و فرۆشتنیان بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. ئەوەی جێی ئاماژە پێکردنە خوێندکاران ئەوەیان ڕاگەیاند کە داهاتی ئەرکەکانیان دەبەخشن بە لایەنی خێرخوازی و لەوانەش خانەی بێ سەرپەرشتان.

 

On Sunday 5-5-2024 at 9:30 am in the building of the College of Education and in the presence of the deans of the College of Education and the College of Science and a significant number of teachers of both colleges and teachers of University of Sulaimani (Environmental Awareness Panel) was held

The panel included informative seminars by several lecturers and academic staff of both colleges. The main topics were categorized in two main dimensions: First educational development and environmental values among individuals and children, and second was the causes of climate change and environmental pollution

During the panel break, students of the College of Education participated in the event by preparing and selling several types of food and drinks. Interestingly, the students announced that they will donate the incomes of this activity to charities, particularly orphanages