ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی ٢٩-٤-٢٠٢٤ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی فیزیای کۆلێجمان بەسەرپەرشتی مامۆستا(ڕێبین نبی عبدالله) هەستان بەخوێندنی وانەیەک لەسەر بابەتی (BMI) (Body madd index) بەشێوەیەکی مەیدانی و دوور لەکەش و هەوای ناو هۆڵەکانی خوێندن .
لەپاش تەواو بوونی وانەکە بۆ زیاتر چێژبینین لەبابەتەکە خوێندکاران و مامۆستای وانە هەستان بە ئەنجامدانی چالاکییەکی وەرزشی بە بەکارهێنانی ماتۆڕی سەفاری بەرانان بۆ ناوچەی هەزار مێرد و پاشان تەواو کردنی ڕێگاکە بە پیادەڕەوی تا بەردەم ئەشکەوتی هەزار مێرد، ئەمەش بەمەبەستی بینینی سروشتی ناوازەی ناوچەکە و بەسەربردنی ڕۆژێکی خۆش .