ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێککەوتی ٢١-٤-٢٠٢٤ ڕاگرایەتی کۆلێجی پەروەردە بەئەمادەبونی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆلێج و بەشێك لە بەرپرسی هۆبەكان هەستا بە پێدانی خەڵاتی ڕێزلێنان بە بەڕێز (پ.ی. د.نەبەز رشید خواکرم) ، ئەمەش لەپای خزمەت و ماندووبوونی بەڕێزیان لەماوەی ڕابردوودا وەک یاریدەدەری ڕاگر.
ڕاگری كۆلێج بەڕێز ( پ.ی. د. هەناو حسن محمد خان) ستایشی هەوڵ و ماندبونی بەڕێزیانی كرد كە لە ماوەی كاركردنی زۆر لەخۆبوردوانە ئەركەكانی بەجێ گەیاندوە و هاوكاربووە لە بەرەو پێشبردنی كۆلێج.
دوبارە بەناوی ڕاگرایەتی و ستافی کۆلێجەوە ئەرکەکانی ناوبراو بەرز دەنرخێنین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ بەڕێزیان دەخوازین. ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە دکتۆر نەبەز رشید لە ١٥-٤-٢٠٢٤ لە پۆستی کارگێڕی یاریدەدەری ڕاگر لەسەر خواستی خۆی لەو پۆستە بەخشرا و ناوبراو ئێستا وەک مامۆستا لەبەشی بایۆلۆجی کۆلێج بەردەوامە لە خزمەت کردن .