بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزو ساڵی نوێی ٢٧٢٤ی كوردیيەوە، سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانو سەرجەم مامۆستایانو فەرمانبەرانو خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكات، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
جەژنی نەورۆز، بۆنەیەكی گرنگی نەتەوەییو نیشتمانییە، سیمبولی نەتەوەییو رەمزو هێمای گەلی كوردە، هەڵگری پەیامی ژیانو هیواكانو ئازادیخوازیو سیمبولی كۆتایهاتنی زوڵم و زۆردارییە، دەستپێكێكە بۆ بوژانەوەو نوێبوونەوە، نەورۆز بۆنەی بەهێزكردنی رۆحی بەرەنگارییە بەرامبەر بەستەمی داگیركەرانی میللەتەكەمان. بۆیە لەم یادە مەزنو پڕشكۆیەی نەورۆزو راپەڕینی خەڵكی كوردستانو هاوكات لەگەڵ ساڵڕۆژی ئازادكردنی شاری كەركوكی قودسی كوردستان، بەناوی سەرۆكایەتیو ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە گەرمترین پیرۆبایی لەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستانو سەرجەم مامۆستایانو فەرمانبەرانو خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكەین.
بەو هیوایەین جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ، ببێتە هەوێنی ئاشتیو ئارامیو خۆشگوزەرانیو پتەوكردنی گیانی برایەتی ریزەكانی گەلەكەمانو ساڵی كۆتایی هاتنی ناخۆشییەكانی میللەتەكەمان بێت.
دووبارە پیرۆزبێت.
سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی
In celebration of the Kurdish New Year 2724, the University of Sulaimani Presidency extends heartfelt congratulations to the Kurdish people, as well as all teachers, employees, and students of the University of Sulaimani. Newroz holds profound significance as a crucial national holiday, symbolizing the essence of Kurdish identity—a message of life, hope, and freedom. It stands as a powerful emblem, marking the conclusion of oppression and tyranny and ushering in a period of revival and renewal
Representing the University’s Presidency and Council, we warmly greet the Kurdish community and the academic family of the University of Sulaimani on this grand occasion of Newroz and the historic uprising of the Kurdish people. Our sincere wish is that this year’s Newroz will serve as a cornerstone for peace, tranquility, prosperity, and the fortification of the spirit of brotherhood among our people, signifying an end to our nation’s struggles
University of Sulaimani Presidency