ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی (٢-٣-٢٠٢٤) ئۆڵۆمپیاتی نێونەتەوەیی زانستی عێراق INPO لە زانکۆی سلێمانی کەمپی نوێ بەڕێوەچوو.
ئەم چالاکییە لەلایەن خوێندنگەکانی یونایتد ساینس وەک نەریتی ساڵانەی خۆیان پرۆژە زانستییەکانی خوێندکارەکانیان لە کێبڕکێیەکی زانستیدا نمایش دەکەن و لیژنەیەک کە لە مامۆستایانی زانکۆ و پەروەردە پێکدەهێنرێت هەڵدەستن بە هەڵسەنگاندنی چالاکییەکانیان.
کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی سلێمانیش بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێج و بە بەشداری هەریەک لە بەڕێزان (د.کاروان علی عمر پسپۆڕ لە بواری کیمیا و م.هێمن غریب حسێن و م. فەرهاد عبدالله پسپۆڕ لە بواری فیزیا و م. سۆنیا شەوکەت پسپۆڕی بواری بایۆلۆجی) وەک لیژنەی دادوەری بۆ بابەتەکانی (کیمیا،فیزیا،ماتماتیک و بایۆلۆجی) ئامادەی ئیڤێنتەکەبوون.
بەر لە کۆتایی چالاکییەکە وتەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د.هەناو حسن محمد خان) ڕاگری کۆلێجی پەروەردە خوێندرایەوە. وەلە کۆتایی ئۆڵۆمپیاتەکەشدا خەڵاتی سەرکەوتن بەخشرایە براوەی پرۆژەکان.
On Saturday (2-3-2024) the Iraqi Science Olympiad INPO was held at University of Sulaimani New Campus. As an annual tradition, United Science Schools present their students’ scientific projects in a scientific competition, and a committee which consists of university and education lecturers will evaluate their activities
Dean of college of Education/ University of Sulaimani and each of respectful (Dr. Karwan Ali Omar, expert in Chemistry, Dr. Hemn Gharib Hussein, M. Farhad Abdullah, expert in Physics and M. Sonia Shawkat, expert in Biology) were attended at the event as a scientific judging committee for estimating and decision on the competition subjects which included chemistry, physics, mathematics and biology
Before the end of the event, the speech of the Presidency of University of Sulaimani was read by the Dean of the College of Education, Assistant Professor Dr. Hanaw Hassan Mohammed Khan
At the end of the Olympiad, the winners of the projects were awarded prizes