Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

سیمپۆزیومی تەندروستی دەروونی (Mental Health Symposium)

ڕۆژی ٥ شەممە ( ٢٩ – ٢ – ٢٠٢٤) کۆلێجی پەروەردە  بە ھەماھەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بە میوانداری بەڕێزان وەزیری خوێندنی باڵا و   وەزیری پەروەردە و پارێزگاری سلێمانی و چەند کەسایەتییەکی دیاری حکومی و حزبی – یەکەمین سمپۆزیۆمی پەروەردەیی ئەنجامدا بە ناویشیانی : ڕۆڵی ناوەندە پەروەردەییەکان لە دەرون دروستی تاکدا .

سەرەتا وتاری بەخێر ھاتن لە لایەن بەڕێز (پ.ی.د. ھەناو حسن محمد خان ) بە ناوی هەریەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی پێشکەش کرا. پاشان بەڕێز (د.ئالان حمە سعيد) وەزیری پەروەردە وتاری خۆی پێشکەش کرد.

شایانی باسە ئەم چالاکیە چەند تەوەرێکی جیاوازی لە خۆ گرت کە بریتی بوون لە دوو پانێڵی زانستی کە لە ھەریەکەیان کەسانی پسپۆر و شارەزا تیشکیان خستە سەر ڕۆڵ و کاریگەری و لێکەوتە دەرونیەکانی پڕۆسەی پەروەردە ، ھەروەھا نمایش کردنی چەند چالاکی و پڕۆژەیەکی زانستی کە لە لایەن خوێندکارانی بەشەکانی کیمیا و بایۆلۆجی وفیزیای کۆلێجی پەروەردە ئەنجامدرابوو.

لە کۆتاییدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێوبەری ئەو خوێندنگایانەی کە ھەماھەنگن لە بەڕێوەبردنی وانەی بینین و جێبەجێکردن لەلایەن خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی کۆلێجەکەمان .

لەم چالاکیەدا بە تایبەت میوانداری مامۆستایان و پەروەردەکارانی سێکتەری پەروەردە کرا  بەو پێیەی پڕۆسەی پێگەیاندنی تاک پڕۆسەیەکی ھاوبەش و لەیەک دانابڕاوە لە نێوان ھەردوو سێکتەری خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە .

 

On Thursday, February 29, 2024, the College of Education, in collaboration with the Presidency of University of Sulaimani, hosted a distinguished symposium including the Minister of Higher Education, the Minister of Education, the Governor of Sulaimani, and several prominent government and party figures. The occasion marked the first educational symposium titled: (The Role of Educational Sectors in Individual Mental Health)

Assistant Professor Dr. Hanaw Hassan Mohammed Khan delivered the opening speech on behalf of the Ministry of Higher Education and Scientific Research and the Presidency of University of Sulaimani. Subsequently, Dr. Alan Hama Saeed, the Minister of Education, delivered his speech

The event comprised various agendas, activities and discussions, notably featuring two scientific panels where experts shed light on the role, impact, and psychological implications of the education process. Furthermore, students from Biology, Chemistry and Physics departments of the College of Education showcased several scientific activities, projects, and posters related to their expertise

Finally, awards were given to the directors of the schools who collaborated in facilitating vision and implementation lessons conducted by fourth-year students of our college

The symposium placed particular emphasis on the involvement of teachers and educators from the education sector, as the process of individual education is a joint and inseparable process between the Ministry of Higher Education and Scientific Research and the Ministry of Education