- ئاگاداری دەرچوانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) ساڵانی 2019- 2024 دەکەینەوە کە ئارەزووی بەشداری کردنیان هەیە لە ئاهەنگی دەرچوون. ڕۆژی (دووشەممە) ٤-٣-٢٠٢٤ لە کاتژمێر (٩)ی بەیانیەوە ئامادەبن لە هۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی سلێمانی/ کەمپی نوێ لە قلیاسان.
- دەرچووە بەشداربووەکان دەتوانن میوان لەگەڵ خۆیان بەشداری پێبکەن.
- ئەو دەرچووانەی ئارەزووی بەشداربوویان هەیە لە ڕۆژی یەکشەممەوە بەرواری 2024/2/25، ئەتوانن سەردانی گەنجینەی کۆلێج بکەن بۆ وەرگرتنی ڕۆب وکڵاوی ئاهەنگی دەرچوون.
- تێبینی خوێندکار ناسنامەیەکی حکومی فەرمی و ژمارەی مۆبایل و هەروەها بڕی 50 هەزار دینار بە ئەمانەت لە گەنجینەی کۆلێج دابنێیت، بۆ زامنکردنی گەڕانەوەی ڕۆب و کڵاو بۆ کۆلێج.