بەرواری (١٥/١٢/٢٠٢٣) بە بۆنەی ئاھەنگی دەرچوونی خولی (٣٨)مینی زانکۆی سلێمانی ، لە کەرنەڤاڵێکی مێژوویدا بروانامە بەخشرایە دەرچووانی کۆلێجی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) . ئەم کەرنەڤاڵە بەرێوەچوو بە میواندارای خانمی یەکەمی عراق بەرێز خاتوو شاناز ابراھیم ئەحمەد و وەزیریی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دکتۆر ئارام محمد قادر وە چەند کەسایەتیەکی تری حکومی و ھەزاران میوانی کەس و کاری دەرچوان ، وە بە ئامادەبوونی ٥٠٠٠ خوێندکاری دەرچوو و ٢٥٠ مامۆستای زانکۆ ھەروەھا ١٢٠ مامۆستا و خوێندکاری دیدەوان، بۆ یەکەم جارە لە مێژووی زانکۆی سلێمانی کەرنەڤاڵێک بەو ئاستە بەرزە ساز بکرێت بۆ دەرچوانی کە پێکھاتبوو لە چەند چالاکییەکی جۆراو جۆر .
دەرچوانی کۆلێجی پەروەردەش دوای تێپەربوونی کەژاوەکەیان کە رابەرایەتی دەکرا لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێج و ھەندێک لەمامۆستای بەشەکان ، لە لایەن سەرۆک و ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی و راگری کۆلێج پێشوازییان لێکرا ، لە کۆتاییدا دوای سوێند خواردن بروانامەی بکالوریوس بەخشرایە دەرچوان لە کۆلێجی پەروەردە بە پێی پسپۆریان لە بەشە جیاوازەکاندا ، وە داواکرا گوڵینەی کڵاوەکانیان لە چەپەوە ببەن بەرەو ڕاست .
لێروە وێڕای دەستخۆشی و پێزانین بۆ رەنج و ماندووبوونی مامۆستایان ، بە ناوی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی و کۆلێجی پەروەردەەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دەرچوانی کۆلێجی پەروەردە دەکەین ، ھیوای ئایندەیەکی گەشیان بۆ دەخوازین وە داواکارین بەو پەڕی تواناوە ھەوڵ بدەن کە مامۆستایاکی دڵسۆز و بە ئەمەک بن بۆ رۆڵەی ئەم نیشتمانە .