ئاگاداری مامۆستایان و خوێندکارانی بەڕێز دەکەین ، کە بەھۆی کاری نۆژەنکردنەوەوە کتێبخانەی کۆلێج بۆ ماوەیەک کارەکانی دەوەستێت .
وە بە ناوی کۆلێجی پەروەردەوە زۆر سوپاسی ئەو مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکارە ئازیزانە دەکەین کە لە کاتی گواستنەوەی کتێب و شتوومەکەکانی کتێبخانە ھاوکار و یارمەتیدەر بوون ھیوای سەرفرازی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و نمونەیان زۆر بێت .