ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٩ / ١٠ / ٢٠٢٣ پڕۆفیسۆر د.کۆسار محەمەد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە یاوەری د.کاوە محمد جمال، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕیی و دارایی و بەشێک لە بەڕێوبەرانی زانکۆ، لەگەڵ ستافی کۆلێجی پەروەردە کۆبۆونەوە.
سەرەتای كۆبوونەوەكە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.هەناو حسن محمد خان ڕاگری كۆلێجی پەروەردە بەخێرهاتنی سەرۆکی زانکۆ و وەفدی هاوڕێی کرد و لای خۆشیەوە زۆر سوپاسی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی کرد کە لەسەرەتای دەستبەکاربوونیەوە هاوکاری کۆلێج بووە و هەوڵی چارەسەری کێشەو کەموکورتییەکانی داوە.
لە بەرامبەردا سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لە بەڕێز ڕاگری كۆلێجی پەروەردە کرد، هەروەها سوپاسی ڕاگرایەتی و تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کرد کە سەرکەوتووانە توانیویانە ئیش و كارەكانیان بەڕێوەبەرن، وە سەرەڕای هەبوونی قەیرانەکان نەیانهێشتووە كاروبارەكان پەكیان بكەوێت.
هەر لەو سەردانەدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و وەفدی یاوەری گوێی لە سەرنج و داواکارییەکانی بەشە جیاوازەکان و یەکە کارگێڕییەکانی کۆلێج گرت و پاش گفتوگۆیەکی فراوان بەڵێنیدا کە هاوکار بێت و هەوڵی تەواو بدات بەمەبەستی جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان و دابینکردنی پێداویستییەکانی کۆلێج.
دواتر سەرۆکی زانکۆ و وەفدە هاوڕێکەی سەردانی بەشە جیاوازەکانی کۆلێجیان کرد و لە نزیکەوە گوێیان لە داواكاری فەرمانبەرانی بەشەکان گرت و بەڵێنی هاوکاری تەواوی پێدان