ڕۆژى پێنج شەممە، ڕێکەوتى ٢١ / ٩ / ٢٠٢٣ گفتوگۆى تێزى دکتۆراى خوێندکار (پشتیوان عىثمان محمد ) وەک یەکەم خوێندکاری دکتۆرا سەر بە خوێندنی باڵای کۆلێجەکەمان ئەنجام درا لە کۆلێجی پەروەردە بەشى ماتماتیک، لەژێر سەرپەرشتیاریی بەڕێزان (پ. د.فەرەیدون قادر حمە صالح) وە ( د. ثابت شقیر عبدالجواد / لە زانکۆی امیر سلطان/ سعودیە).
:ناونیشانى تێزی دکتۆراكەی
Some new developments in theory of fractional difference operators
ڕاگرایەتی کۆلێجی پەروەردە پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی خوێندکار و سەرپەرشتیارانی دەکات وە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی لیژنەی گفتوگۆ دەکات.