Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

لەزانکۆی سلێمانی پێشبرکێی هزری بیرکاری بۆ منداڵان ئەنجامدرا

لە ڕێکەوتی ١٦ / ٩ / ٢٠٢٣  ڕۆژی شەممە ، بە ئامادە بووەنی بەڕێزان پرۆفیسۆر د. کاوە ڕەشید جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی ، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. زانا حسن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستیی ، و پڕۆفیسۆریاریدەدەر دکتۆرە ھەناو حسن محمد خان ڕاگری کۆلێج ، پێشبرکێی ھزری بیرکاری بۆ زیاتر لە ٣٠٠ منداڵ لە سەر ئاستی عێراق ئەنجامدرا بۆ تەمەنەکانی نێوان ٦-١٦ ساڵی ، ئەم پێشبرکێیە لە لایەن ڕێکخراوی سۆرۆبانی نێودەوڵەتی وکۆلێجی پەروەردە / بەشی ماتماتیک و ھەروەھا ڕێکخراوی تیم ئەنجامدرا. سەرەتا چالاکیەکە بە ئایەتی قورئانی پیرۆز و ھەردوو سروودی نیشتیمانی موطني و ئەی رەقیب دەستی پێکرد پاشان پڕۆسەی تاقیکردنەوە و ھەڵەبڕی وەڵامەکان، وە لە کۆتاییدا ئەنجامەکان ڕاگەندرا و لە لایەن ڕاگری کۆلێج و چەند سەرۆک بەش و مامۆستایەکی کۆلێج خەڵات ومەدالیای ئاڵتوونی پێشکەش بە پاڵەوانەکانی پێشبڕکێکە کرا .