Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

لە رێورەسمێكدا ئاڵوگۆڕ لە پۆستی ڕاگری کۆلێجی (پەروەردە)دا کرا

بەرواری ٢٠٢٣/٧/٣١ بەرێز پرۆفیسۆر دکتۆر (فەرەیدوون قادر حمە صالح )، دوای ساڵانێک لە خزمەت و دڵسۆزی وەک ڕاگری کۆلێجی پەروەردە  لە ئەرکەکەی بەخشرا ، وە بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆرە (ھەناو حسن محمد خان ) وەک ڕاگری نوێی کۆلێج راسپێردرا .

ھەربەو بۆنەیەوە بەرێز( پرۆفیسۆر دکتۆر کۆسار) سەرۆکێ زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی چەند بەرێزێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ستایشی ھەوڵ و ماندوو بوونیان کرا لە پای خزمەت کردن و پێشخستنی کۆلێج .

وە لە بەرواری ١/٨/٢٠٢٣ بە بۆنەی دەستبەکار بوونی ڕاگری نوێی کۆلێجی پەروەردە ، بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆرە (ھەناو حسن محمد خان )، سوپاس و پێزانینی بە ناوی خۆی و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران ئاراستەی ڕاگری پێشووی کۆلێج کرد بەرامبەر خزمەت و ماندوو بوونییان ، وە بەرێز ڕاگری پێشوو پشتیوانی خۆی ڕاگەیاند بۆ پێشخستنی زیاتری کۆلێج .