لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٤-١-٢٠٢٥ بەشی بایەلۆجی لە کۆلێژی پەروەردە لە وانەی (ژینگەی کاری زانکۆیی) هەستا بە سازدانی سیمینارێک بە ناونیشانی (فریاگوزاری سەرەتایی و سەلامەتی تەندروستی ) لە لایەن بەرێز مامۆستا (شەهرام فاضل) مامۆستا لە بەشی سڕکردن لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکی بەشی بایۆلۆجی. بەشێوازێکی پراکتیکی و بە بەشداری خوێندکارەکان چۆنێتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ چەند حاڵەتێکی باوی تەندروستی ڕوونکرایەوە.
On Tuesday 14-1-2025, the Department of Biology in the College of Education conducted a seminar entitled (First Aid and Health Safety) by Mr. Shahram Fazil, a lecturer in the Department of Anesthesia at the Technical Institute Kurdistan. How to perform first aid for several common health conditions was explained in a practical manner with the participation of the students.