ڕۆژی ٢٢-١٢-٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان (پ. د. كۆسار محەمەد عەلی) سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و (پ.ی.د.هەناو حەسەن) ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی زانكۆی سلێمانی، پێشوازیان لە فێرگەی نامدار قەرەداغی بۆ فێركردنی مۆسیقا و گروپی مۆسیقای مێخەك كرد .وە لەپای بەشداری خۆبەخشانەیان لە مەراسیمی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای كوردستان ،کە لە ١٧-١٢-٢٠٢٤ لەلایەن کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانیەوە ڕێکخرابوو, لەلایەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانییەوە خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكەش بە ئەندامانی هەردوو گروپەكە كرا، هەروەها ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی زانكۆی سلێمانی (پ.ی.د.هەناو حەسەن)، بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و كۆلێژی پەروەردەوە دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینی پێشكەشی هەردوو گروپەكە كرد، كە ڕەنگە بەشێكی زۆری هۆكاری سەركەوتنی مەراسیمی ڕۆژی ئاڵای كوردستان بەشدارییكردنی ئەو دوو گروپە بوو بێت.
لەلایەن خۆیەوە، (نامدار عومەر عەبدولڕەحمان) ناسراو بە(نامدار قەرەداغی) سەرپەرشتیاری فێرگەی نامدار قەرەداغی بۆ فێركردنی مۆسیقا ئاماژەی بەوەکرد کە فێرگەكەیان گرنگی بەبۆنە نەتەوەییەكان دەدات و بەشدارییان تێدا دەكات، بە مەبەستی بەرز ڕاگرتن و زیندووكردنەوەیان،وە بەخۆشخاڵییەوە بەشدارییمان لە مەراسیمی ڕۆژی ئاڵای كوردستان كرد، كە لەلایەن كۆلێژی پەروەردەی زانكۆی سلێمانییەوە ڕێكخرابوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە هەریەك لە هونەرمەندانی گۆرانیبێژ (ئازاد عەلی شلك، عەلی یارە، قارەمان ڕۆژهەڵاتی و كوردۆی حەمەی نێرگز) لەگەڵ (١٣) ژەنیاری فێرخواز بەشداری چالاكییەكانیان كرد.
هاوكات (شانیا عەلی عابد) سەرپەرشتیاری گروپی مێخەك، کە گروپێکیتری بەشداربووی مەڕاسیمەکەبوون، وتی: لەسەر بانگهێشتی ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی زانكۆی سلێمانی بەخۆشحاڵییەوە بەشداری ئیڤێنتی ڕۆژی ئاڵای كوردستانمان كرد .
جێی باسە، بەشدارانی گروپی نامدار قەرەداغی لە چالاكی ڕۆژی ئاڵا پێكهاتبوون لە(ئارۆز دلێر، دارۆ عەتا و لیا ڕێبین بەكەمان، بەیار بێستوون بە كیبۆرد، لازۆ نەبەز و مەیلی فەرهاد بە ریتم، لاز ڕێبین و لارا نەبەز و دڵدار هێمن بە ریتم، لەرین ڕێبین بە گیتاری سۆلۆ، هێلانە هێمن بە گیتار، ئاران فوئاد بە عود، كەیلی فەرهاد بە گیتار).
هەروەها گروپی مێخەكیش پێكهاتوون لە (شانیا عەلی عابد سەرپەرشتیار بە ئامێری دەف، زانیار خەلی بە كەمانچە، ڕێژوان تەها بە عود، عەقیل عابد بە ساز و فلود، ڕاوێژ مەهدی گۆرانیبێژ).