ڕۆژی ١٧–١٢–٢٠٢٤ بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای كوردستانەوە،كۆلێژی پەروەردەی زانكۆی سلێمانی ئیڤێنتێكی لە كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی ڕێکخست، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ. د. كۆسار محەمەد عەلی) سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بەڕێز (پ.ی.د.هەڤاڵ ئەبوبەكر) پارێزگاری سلێمانی و بەڕێز (پ.ی.د.هەناو حەسەن) ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی زانكۆی سلێمانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرۆكایەتی زانكۆ و مامۆستایان و خوێندكارانی کۆلێژی پەروەردە.
دەستپێکی ئیڤێنتەکە بریتی بوو لە بەرزکردنەوەو نمایشکردنی ئاڵای کوردستان، لەلایەن ٢١ خوێندكار وەك هێمایەك بۆ ٢١ تیشكی خۆر لەناو ئاڵای كوردستان.دواتر (پ.ی.د.هەناو حەسەن) ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی زانكۆی سلێمانی لەوتەیەكدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كرد و سوپاسی سپۆنسەر و خوێندكاران و ڕێكخەرانی مەراسیمەكە و سەرۆكایەتی زانكۆی كرد، كە پاڵشت و هاوكاربوون بۆ ئەنجامدانی ئیڤێنتەكە. هەر لەوبارەیەوە، (پ.ی.د.هەناو حەسەن) ووتی کە ئامانجمان لەم چالاكییە هەمەڕەنگە بەرز ڕاگرتن و ڕێزگرتنە لە ئاڵای كوردستان، كورد خاوەنی مێژوویەكی پڕ لە سەروەری نەتەوەیی و خەبات و تێكۆشانە و خاوەنی ڕووبارێك شەهیدە، بۆیە شایەنی ئەوەیە شانازی بە ئاڵاكەیەوە بكات
لە درێژەی بەردەوامبوونی ئیڤێنتەکەدا ،چەند سرودێكی نیشتمانی پێشكەشكرا،پاشان چەند چالاكییەكی زانستی و هونەری و كەلتوری، لە لایەن خوێندکارانی سەرجەم بەشەکانی کۆلێژی پەروەدە، ئەنجامدرا.
لە كۆتایی ئیڤێنتەكەشدا، وەک وەفایەک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری خوازی کورد و کوردستان، خەڵاتی ڕێزلێنان بە خشرا بە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان.
College of Education organized an event on Kurdistan Flag Day
On 17-12-2024, on the occasion of Kurdistan Flag Day, the College of Education of the University of Sulaimani organized an event in the old campus of the University of Sulaimani, in the presence of Prof. Dr. Kosar Mohammed Ali, President of the University of Sulaimani, Asst. Prof. Dr. Haval Abubakr، Governor of Sulaimani, Asst. Prof. Dr. Hanaw Hassan, Dean of the College of Education, several council members of the University Presidency, and teachers and students of the College of Education. The event began with students raising and displaying the Kurdistan flag by 21 students as a symbol of the 21 rays of the sun in the Kurdistan flag. Then Asst. Prof. Dr. Hanaw Hassan, Dean of the College of Education welcomed the participants and thanked the sponsors, students, organizers of the event and the university presidency, who supported and assisted in holding the event. In this regard, Asst. Prof. Dr. Hanaw Hassan said that our goal in this diverse activity is to honour the Kurdistan flag, Kurds have a history full of national sovereignty and struggle and have a river of martyrs, so they deserve to be proud of their flag. In the continuation of the event, several national anthems were performed, and then several scientific, artistic and cultural activities were carried out by students of all departments of the College of Education.
At the end of the event, as a tribute to the souls of the martyrs of the Kurdish and Kurdistan liberation movements, awards were presented to the proud relatives of the martyrs.