لەبەرواری ١٢–١٢–٢٠٢٤ گەشتێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی کیمیا لە وانەی کیمیای ژیانی رێکخرا بۆ بانکی خوێن و تاقیگەی ناوەندی بە سەرپەرشتی بەرێزان (د. نیان نەژاد نوری و م.صباح کەریم دەروێش و م.کارزان خالد محمد و تابلۆ جلال عثمان).
لەم گەشتەدا خوێندکاران ئاشناکران بە گرنگی خوێن بەخشین و زانیاری تەواویان پێدرا لەسەر ئەنجامدانی پشکنینی پێویست بۆ خوێنی بەخشراو و هەڵگرتنی بە شێوەیەکی زانستی بۆ کاتی پێویست. پاشان ژمارەیەک لە خوێندکاران و مامۆستیان هەستان بە بەخشینی خوێن وەک ئەرکێکی مرۆی بە بانکی خوێن. دواتر خوێندکاران سەردانی تاقیگەی ناوەندییان کرد و بە بەشەکانی تاقیگەدا ئاشناکران.
بە سوپاسەوە لە کۆتایی گەشتەکەدا لەسەر ئەرکی ڕێکخراوی کەریمی عەلەکە نیوەڕۆ خوانێک بۆ خوێندکاران ڕێکخرا.
December 2024 scientific trip organized for the third-grade students of the Biochemistry class in the Chemistry Department into the blood bank and central laboratory under the supervision of (Dr. Nian Nazhad Noori, M. Sabah Karim Darwesh and M. Karzan Khalid Muhammed, Tablo Jalal Osman)
The students were introduced to the importance of blood donation and how to conduct the necessary tests for the donated blood and store it scientifically for the necessary time. Then a number of students and teachers donated blood as a humanitarian duty to the blood bank. In another part of the scientific trip, the students visited the central laboratory and were introduced to the laboratory departments.
Thankfully, at the end of the trip, a lunch was organized for the students on behalf of the Karimi Alake Organization