لە ڕۆژی چوار شەممە، ڕێکەوتی ١١-١٢-٢٠٢٤ لە کاتژمێێر ١١:٣٠ سەر لەبەیانی، بەشی بایۆلۆجی کۆلێژی پەروەردە هەستا بەئەنجامدانی سیمینارێک بۆ مامۆستای بەشەکەیان (د.عبدالخالد صابر کریم) لەژێر ناونیشانی :
پەیمانی سیڤەر و هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەکەو زلهێزانی جیهان، وە کاریگەری پەیماننامەکە لەسەر ڕەوشی سیاسی کورد
لە سیمنارەکەدا باسەلەوەکرا کە پەیمانی سیڤەر بەیەکێک لەو پەیماننامە فەڕمیانە دادەنرێت کە دانیناوە بە سەربەخۆیی نەتەوەی کورد و لەمادەی 62و 63 دا هاتووە ، کە دەوڵەتێکی کوردی لەوبەشەی کە دەکەوێتە ناو دەوڵەتی عوسمانییەوە پێکبهێنرێت، بەڵام لەلایەک وڵاتانی وەک دەوڵەتی عوسمانی دژایەتی دەکرد، لەگەڵ ئەوەی وڵاتانی براوەی جەنگی یەکەمی جیهانی وەک بەریتانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا سەرەتا پشتگیری ئەو پەیمانەیان کرد، تەنانەت ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش، بەڵام نەبوونی یەکڕیزی کورد و بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێزی ناوبراو بە سۆڤیەتیشەوە کاریان بۆ جێبەجێکردنی نەکرد، تەنانەت سۆڤیەت دژایەتیشی دەکرد ، ئەوانیتریش بەدوای بەرژەوەندیەکانیانەوە بوون، لەبەرئەو هۆکارانە مافی گەلی کوردیان پشتگوێ خست.