لە چوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانی بەشی دڵنیایی جۆری لە کۆلێژی پەروەردە، ڕۆژی پێنجشەممە،٥-١٢ -٢٠٢٤، کاتژمێر ٩:٣٠ بەیانی ۆرکشۆپێک بە هاوبەشی بەشی ماتماتیک و فیزیا بەڕێوەچوو. لە ۆرکشۆپەکەدا هەریەک لە بەڕێزان (د.محمد ئەحمەد سعید) مامۆستا لە بەشی فیزیا وە (د.چۆمان عثمان عبداللە) مامۆستا لە بەشی ماتماتیک بەشداربوون.
بەڕێز (د. چۆمان) بەشی یەکەمی ۆرکشۆپەکەی پێشکەش کرد، لە ژێر ناونیشانی “فیدباکی خوێندکاران لەسەر وانەبێژان: کاریگەری لەسەر باشترکردنی وانەوتنەوە”، کە تیایدا میکانیزم و کاریگەرییەکان و تەحەددیاتی سیستەمی فیدباکی خوێندکاران لە زانکۆکانی بەریتانیا و فینلاند گرتەوە.
لە بەشی دووەمدا بەڕێز (د.محمد) بەناونیشانی “فیدباک لە ناوەندە ئەکادیمییەکاندا“، ۆرکشۆپەکەی پێشکەش کرد کە تیایدا تیشکی خستە سەر ڕۆڵی فیدباکی خوێندکاران لەسەر وانەبێژان لە کەرتی ئەکادیمیای هەرێمی کوردستان.
As part of the Quality Assurance Department at the College of Education’s ongoing activities, a workshop was held in collaboration with the Mathematics Department and Physics Department on Thursday, 5/12/ 2024, at 9:30 AM. The workshop featured two speakers: Dr. Muhammad Ahmad Saeed, a lecturer from the Physics Department, and Dr. Choman Othman Abdullah, a lecturer from the Mathematics Department.