لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦-١١-٢٠٢٤ لە کاتژمێێر ١٠:٠٠ ی پێش نیوەڕۆ، بەشی بایۆلۆجی کۆلێژی پەروەردە هەستا بەئەنجامدانی سیمینارێک بۆ مامۆستای بەشەکەیان (د.عبدالخالد صابر کریم) لەژێر ناونیشانی :
کوردستان لە سەروبەندی جەنگی یەکەمی جیهانی و هەڵوێستی وڵاتانی زلهێز بەرامبەر بە نەتەوەی کورد
لە سیمنارەکەدا باسەلەوەکرا کە لە دوای ڕوخانی میرنشینە کوردیەکان لە نیوەی یەکەمی سەدەی ١٩ دا، بۆشاییەکی سیاسی هاتەئاراوە.هەرچەندە چەند ڕاپەڕینێکی چەکداری لە باکوری کوردستان لە دژی دەوڵەتی عوسمانی بەرپاکرا، بەڵام نەتوانرا ئەو بۆشاییە سیاسیە پڕبکرێتەوە. دواترو لەسەروبەندی جەنگی یەکەمی جیهانیدا، بارودۆخی سیاسی کوردستان دژواربوو ، لە لایەک دەوڵەتی قاجاری و لە لایەک دەوڵەتی عوسمانی ، کە ئەو کاتەنە ڕابەرانی کۆمەڵەی ئیتیحادو تەرەقی لەسەر دەسەڵاتبوون، ستەمیان لە نەتەوەی کورد دەکرد و بە هەموو جۆرێک لە دژی هەر جوڵانەوەیەکی سیاسی و چەکداریبوون.هەرچەندە چەندین کۆمەڵەی سیاسی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و کوردستانی باکور دامەزرانوو بونە بزوێنەری جوڵانەوەی چەکداری، بەڵام سەرکەوتونەبوون، بە هۆی ئەوەی ئەم جوڵانەوانە تەنها لە ناوچەیەک یان شارێکدا بوون و گشتگیرنەبوون. هەروەها وڵاتانی زلهێزی ئەوکاتانە کە لە دژی دەوڵەتی عوسمانی و قاجاری بوو، هەڵوێستیان بەرامبەر بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد نەرێی بوو و ئەوانە تەنها بە دوای بەرژەوەندی خۆیانەوە بوون نەک هاوکاری و پشتگیری نەتەوە ێردەستکانی ئەو دوو وڵاتە لە نێویاندا نەتەوەی کورد بە نموونە.