ڕۆژی ٢٠٢٤/١١/١٧، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پڕۆفیسۆر د.کۆسار محەمەد عەلی مراد ) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و بەڕێزان (پ.ی.د. هەناو حسن محمد خان)، ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی و (پ.ی.د. شیروان حمە صالح )یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران ژمارەیەک لە جێگرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگرانی کۆلێژە پەروردەییەکان و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆکانی هەرێم و عێراق، لە هۆڵی کۆنگرێسی زانکۆ، ۆرکشۆپێک لەبارەی پڕۆسەی “متمانەبەخشینی ئەکادیمی پڕۆگرامەکانی کۆلێژە پەروەردەییەکان” ئەنجامدرا.
لەسەرەتای ۆڕکشۆپەکەدا پڕۆفیسۆر د.کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، بەخێرهاتنی میوانانی ۆڕکشۆپەکەی کرد و وتەیەکی لەبارەی گرنگی ۆرکشۆپەکە و کۆبوونەوەی کۆلێژە پەروەردەییەکانی زانکۆکانی هەرێم و عێراق پێشکەشکرد و باسی لە گرنگی بابەتی “متمانەبەخشینی ئەکادیمی” کرد.
دواتر بەشی یەکەمی ۆرکشۆپەکە بەناونیشانی “چوارچێوەی گشتی باوەڕپێکردنی زانکۆ لە عێراق”، لەلایەن د.یوسرا محمد عبداللە – بەڕێوەبەری بەشی باوەڕپێکردن لە بەشی دڵنیایی جۆری و متمانەبەخشین / دەزگای چاودێری و هەڵسەنگاندنی زانستی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق پێشکەشکرا، پاشان بابەتی دووەم بەناونیشانی “مەرجەکانی متمانەبەخشینی ئەکادیمی بۆ پرۆگرامەکانی فاکەڵتیەکانی گرووپی پەروەردەیی” لەلایەن د.حەیدەر حاتم فالح، سەرۆکی ئەنجومەنی متمانەبەخشینی نیشتمانی بەرنامەکانی کۆلێژەکانی گرووپی پەروەردەیی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و زانکۆی بابل پێشکەشکرا.
لەپاش ئەوەش بابەتی سێهەم بەناونیشانی “ڕێنمایی و ڕێکارەکان بۆ جێبەجێکردنی ستانداردەکانی ئەنجومەنی متمانەبەخشینی نیشتمانی بۆ بەرنامەکانی کۆلێژەکانی پەروەردەیی” لەلایەن د.داود عبدالسلام صبری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی متمانەبەخشینی بەرنامەکانی کۆلێژەکانی پەروەردەیی لە عێراق پێشکەشکرا.
ۆرکشۆپی پرۆگرامی متمانەبەخشینی نیشتمانی بۆ کۆلێژەکانی پەروەردە لە عێراق لەلایەن .د.تەلال غالب عەلوان ، لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی ، بەڕێوەبرا
پاشان ۆرکشۆپەکە کۆتایی پێهێنرا بە خوێندنەوەی ووتارێک لەلایەن پ.ی.د. هەناو حسن محمد خان ، ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی و هەروەها بڕوانامەی سوپاس و پێزانینی پێشکەش بەو وەفدە کرد کەلە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق هاتبوون بۆ پێشکەشکردنی ۆرکشۆپەکە.
لەبارەی ۆرکشۆپەکەوە ، بەڕێز پ.ی.د.هەناو
حسن محمد خان، ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی ، رایگەیاند: بۆ یەکەمجارە زۆرینەی ڕاگرانی کۆلێژە پەروەردەییەکانی زانکۆکانی هەرێم و عێراق لە زانکۆی سلێمانی کۆدەکرێنەوە کە هاوکاتە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە جێگرانی سەرۆکی زانکۆکان بۆ کاروباری زانستی و بەڕێوەبەرانی دڵنیای جۆری ، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی دەستەی متمانەبەخشین لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، بۆ ئەوەی بزانین کۆلێژەکانی پەروەردە چۆن متمانە وەربگرن، کە ئەوەش خەونی هەموو دامەزراوەیەکی ئەکادیمییە.
وە ئاماژەی بەوەشکرد کە وەکو کۆلێژی پەروردەی زانکۆی سلێمانی یەکەم کۆلێژی پەروەردەیین کە هەنگاو دەنێین بۆ ئەوەی متمانە وەربگرین، بە باشیشمانزانی ڕاگری کۆلێژەکانی دیکەی پەروەردەش لەسەر ئاستی عێراق لەم چالاکییەمان ئامادەبن
For the first time in Iraq, all educational colleges met at University of Sulaimani for a workshop entitled Academic Accreditation.
On 17/11/2024, in the presence of Professor Dr. Kosar Mohammed Ali Murad the president of the University of Sulaimani, Assistant Prof. Dr. Hanaw Hassan Mohammed Khan dean of the College of Education of the University of Sulaimani, Assistant Prof. Dr. Shirwan Hama Saleh vice-president of Sulaimani University for Student Affairs, and a number of Deans of Educational Colleges and Director of Quality Assurance of Kurdistan Regional and Iraqi Universities held a workshop on the process of “Academic accreditation of educational college programs” in the university congress hall.
At the beginning of the workshop, Professor Dr. Kosar Mohammed Ali welcomed the guests and presented his speech on the importance of the workshop and the meeting of educational colleges of universities in the Kurdistan Region and Iraq.
Then the first part of the workshop entitled “General Framework of University Accreditation in Iraq”, was presented by Dr. Yousra Mohammed Abdullah – Director of the Accreditation Department of Quality Assurance and Accreditation / Scientific Monitoring and Evaluation Agency of the Ministry of Higher Education and Scientific Research of Iraq.
The second part entitled “Academic Accreditation Requirements for Educational Group Faculty Programs” presented by Dr. Haider Hatim Faleh, Chairman of the National Accreditation Council of Educational Group College Programs in the Iraqi Ministry of Higher Education and Babylon University.
Then the third topic entitled “Guidelines for the implementation of the standards of the National Accreditation Council for Educational College Programs” was presented by Dr. Dawood Abdulsalam Sabri, Vice-President of the National Accreditation Council for Educational College Programs in Iraq.
The workshop on the National Accreditation Program for Colleges of Education in Iraq was managed by Dr. Talal Ghalib Alwan at College of Education of the University of Sulaimani.
The workshop was ended with a speech by Assistant Prof. Hanaw Hassan Mohammed Khan, Dean of the College of Education at the University of Sulaimani, and then a certificate of appreciation to the delegation that came from the Ministry of Higher Education and Scientific Research of Iraq.
About the workshop, Assistant Prof. Hanaw Hassan Mohammed Khan said: For the first time the majority of deans of educational colleges of the Kurdistan Region and Iraq will be gathered at the University of Sulaimani Higher Education and Scientific Research in Iraq, to see how colleges of education can gain trust, which is the dream of every academic institution. She also mentioned that, as the college of Education the at University of Sulaimani, we are the first college to take steps to gain confidence.