Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

سەردانی وەفدێکی ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردە بۆ نوسینگەی سەرەكی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان

ئەمڕۆ 12-11-2024 وەفدێكی ڕاگرایەتی كۆلێژی پەروەردەو بەشی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەرونی بەمەبەستی گەیاندنی سوپاس و پێزانین سەردانی نوسینگەی سەرەكی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانیانكرد،
بەڕیز ڕاگری كۆلێژی پەروەردە(پ.ی.د.هەناو حسن محمد خان) و ژمارەیەك لەمامۆستایانی بەشی ڕینمایی پەروەدەیی و دەروونی لەگەڵ بەڕێز خاتو(سارا لەتیف رشید) سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و ژمارەیەك لە ستافی نوسینگەی سەرەكی ڕێكخراوەکە ئامادەی بوون. لەدیدارەكەدا بەڕێز ڕاگری كۆلێژی پەروەردە سوپاس و پێزانینی كۆلێج و بەشی ڕینمایی گەیاندە بەڕێزیان و ستافە ماندو نەناسەكەیان لەپای ئەوهەماهەنگی و پاڵپشتییەی كردیان بۆ سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی(ڕۆڵی ڕینمایی كاری پەروەردەیی لەنێوكۆمەڵگەو بازاڕی كاردا) لەبەرامبەردا خاتو سارا پیرۆزبایی لەخوێندكارانی وەرگیراوكرد لەوبەشەو ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەرپرۆژەیەكی هاوبەش لە نێوان ڕێکخراو و کۆلێجی پەروەردە كە خزمەت بە تاك و كۆمەڵگەی كوردی بكات.

On 12/11/2024 adeanship delegation of the college of Education and the Department of Educational and Psychological Counselling Visited Kurdistan Save the Children (KSC).
Dean of the college (Assistant Professor Dr. Hanaw Hasan Muhamad Khan) with a number of faculty members met Ms. Sara Latif Rashid who is the president of KSC and a number of the organisation staffs. They were discussed collaboration.
The dean of the college expressed gratitude for the support received for the International Symposium on (the Role of the counselors in the labour market and society). Also, Ms. Sara congratulated the accepted students of the department and expressed their readiness for the future project between KSC and the college of education that serves the kurdish society and their individuals.