Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

Pre- ICET 2024 بەشداریکردن لە سیمپۆزیۆمی پەروەردەیی

Pre- ICET 2024  لە بەرواری ١١-١١-٢٠٢٤  لە زانکۆی سلێمانی سیمپۆزیۆمی پەروەردەیی

کە لە دوو پانێڵ پێکهاتبوو بەڕێوەچوو

پانێڵی یەکەم/ زیرەکی دەستکرد و ئاوێتەکردنی تەکنەلۆژیا لە پڕۆسەی پەروەردەدا

پانێڵی دووەم/ سەرکردایەتی پەروەردەیی و ڕۆڵی پێگەیاندنی پیشەیی مامۆستا

(Pre-ICET) مامۆستایەكی كۆلێجەكەمان لەبەشی ڕینمایی پەروەردەیی و دەرونی بەڕێز(د.عمر حمە احمد) بەشداربوو لە سیمپۆزیۆمی پەروەردەیی

وەك پانێڵیست لەپانێڵی(ڕۆڵی سەركردایەتی پەروەردەیی و پەرەپێدانی پیشەیی مامۆستا) كەلەلایەن زانكۆی سلێمانی و كۆلێجەكانی یونایتد ساینسەوە ڕێكخرابوو، شایانی باسە کە پانێڵیستەکان کەسانی  کاربەدەستانی پەروەردە و مامۆستایانی زانکۆ و شارەزایانی بواری پەروەردە بوون. ئامانج لە سیمپۆزیۆمەکە بەشداریکردنبوو لە پێشخستنی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە قوتابخانە و خوێندنگەکان و برەودان بە ئاستی لێهاتوویی و شارەزایی مامۆستا لە کوردستان و عێراق. هەروەها کۆکردنەوەی مامۆستایانی ڕاهێنەر و شارەزایانی پەروەردەیی و سەرکردە پەروەردەییەکانی کۆمەڵگا لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

University of Sulaimani, in collaboration with United Science,  hosted the Pre-ICET Educational Symposium on November 11 2024.
The symposium divided into two key panel discussions:
1.  Artificial Intelligence and Technology Integration in Education
2. Educational Leadership and the Role of Teachers in Professional Development

Dr. Omer Hama Ahmad is one of the lecturers at our college in the department of Educational and Psychological Counselling participated as a panellist in the panel (Educational Leadership and the Role of Teachers in Professional Development).
These panels will bring together prominent education officials, university instructors, and experts to discuss critical educational challenges. The event aims to enhance teaching practices and promote professional development for educators in Kurdistan and Iraq, fostering collaboration among mentor teachers, educational leaders, and experts from both local and international communities.