Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

ئاهەنگی ٣٩ هەمین خولی دەرچووانی زانکۆی سلێمانی

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٣١-١٠-٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆکی زانکۆ و پارێزگاری سلێمانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەرپرسانی حکومی و مامۆستایان و کەس و کاری خوێندکاران ، ٣٩ هەمین خولی دەرچووان بۆ (٤٧٣٤) خوێندکاری زانکۆی سلێمانی بەسەرجەم بەشە زانستی و پزیشکی و مرۆڤایەتییەکانەوە لە گۆڕەپانی یاریگای کۆلێژی پەروەردەیی و جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەڕێوەچوو.
کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانیش بە ئامادە بوونی ڕاگری کۆلێج (پ.ی.د.هەناو حسن محمد خان) و جێگری ڕاگر و سەرۆک بەشەکان و لێپرسراوانی هۆبەکان بەشداری ئاهەنگی دەرچوونی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) کرد. کە تێیدا (١٦٨) خوێندکار بۆ سەرجەم بەشەکانی کۆلێج بڕوانامەی دەرچوونیان پێ بەخشرا، بە جۆرێک کە (٣٤ خوێندکاری بەشی ماتماتیک و ٤٧ خوێندکاری بەشی فیزیا و ٣٩ خوێندکاری بەشی بایۆلۆجی و ٤٨ خوێندکاری بەشی کیمیا) بوون.
بە سوێندی یاسایی خوێندکاران و چەند چالاکییەکی هونەری کۆتایی بە ئاهەنگی ٣٩ هەمین خولی دەرچووانی زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) هات.