Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

ئاگاداری گرنگ بۆ خوێندکارانی دەرچووی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤

وادەی وەرگرتنی ڕۆب و کڵاوی دەرچوون (تخروج) ڕۆژێک درێژکراوەتەوە، بۆ ئەوەی ئەو خوێندکارانەی تا ئێستا نەیان توانیوە  ڕۆب و کڵاوی دەرچوون (تخروج) وەربگرن دەرفەتیان پێبدرێت بتوانن بەشداربن لە ئاهەنگی دەرچوون (تخروج)

خوێندکارانی دەرچووی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ ئاگادار دەکەینەوە کە دوا وادە بۆ وەرگرتنی ڕۆب و کڵاوی دەرچوون (تخروج) ڕۆژی سێ شەممە ڕێککەوتی ٢٩-١٠-٢٠٢٤ لەدوای ئەو بەروارە هیچ خوێندکارێک مافی وەرگرتنی ڕۆب و کڵاوی نییە ئەمەش بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارەی خوێندکارانی بەژداربوو لە ئاهەنگی دەرچووندا. ئەوەی جێی ئاماژە پێکردنە خوێندکاران دەتوانن ڕۆژانی یەک شەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو سەردانی گەنجینەی کۆلێج بکەن بۆ  وەرگرتنی ڕۆب و .کڵاو. وە پێویستە خوێندکار بڕی (٥٠٠٠٠) تەنها پەنجا هەزار دینار لەبەرامبەر وەرگرتنی ڕۆب و کڵاوەکەدا دابنێن لەگەڵ هێنانی ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی ڕەسەن (ئەصلی)