١. کێشەکانی ئیمەیڵی زانکۆ:
ئەگەر هەر کێشەیەکت هەیە لەگەڵ ئیمەیڵی زانکۆت, کە بەم شێوازەیە
(stu.univsul.edu.iq@) یان (univsul.edu.iq@)
یان ئیمەیڵی زانکۆت هێشتا دروست نەکراوە
تکایە داواکارییەک لەڕێگەی ئەم فۆڕمەوە پێشکەش بکە. بەزووترین کات وەڵامەکەت لەڕێگەی نوێنەری بەشەکەتەوە پێ دەگات. https://forms.gle/sU2ntKfQCYu2ejtG6
٢. پڕۆسەی وەرگرتنی بەشەناوخۆیی: ئەگەر تا ئێستا بەشەناوخۆییت وەرنەگرتووە و بەنیازیت ڕۆژی شەممە وەری بگریت، پێویستە لە گروپێکی پێنج خوێندکاریدا بیت (بەشە ناوخۆیی ناوشار ٦ خوێندکارە، تکایە لە خاڵەکانی خوارەوەش ڕەچاوی ئەوە بکەن ئەگەر سەربە داخلی ناوشارن ئەبێت ٦ خوێندکار ئامادەبێت) . داواکاری تاکەکەسی جێبەجێ ناکرێت.
تێبینی: ئەگەر تا ڕۆژی شەممە کەمتر لە پێنج خوێندکار بۆ ژوورێک تۆمارکرابوون، پێویستە لەگەڵ خوێندکارانی تر هەماهەنگی بکەن بۆ پێکهێنانی گروپێکی پێنج کەسی. تەنها ئەوکات کلیلتان پێدەدرێت و ڕێگەتان پێدەدرێت بێنە ژوورەوە. گروپی پێنج کەسی کە پێکەوە ئامادە دەبن، دەتوانن کلیلی ژوور وەربگرن و هەمان ڕۆژ بێنە ژوورەوە.
٣. وەرگرتن بە گروپە: ڕۆژی شەممە، هەر خوێندکارێک کە داوای وەرگرتنی بەشەناوخۆیی دەکات دەبێت لەگەڵ چوار خوێندکاری تر بێت. وەرگرتنی کلیل ڕێگەپێدراو نییە تا هەر پێنج خوێندکارەکە ئامادە نەبن.
٤. ڤیدیۆ فێرکارییەکان: پێویستە خوێندکاران بە وردی سەیری هەر سێ ڤیدیۆ فێرکارییەکە بکەن. ئەم ڤیدیۆیانە زۆر گرنگن، وەک ( چۆنیەتی چوونە ناو ئیمەیڵی زانکۆ، چوونە ناو سیستەمی بەشەناوخۆیی، و چارەسەری کێشەکانی ڕێگری دەستپێگەیشتن (Block Access).
٥. دەستپێگەیشتنی سیستەم و هەڵەکان: ئەگەر ناتوانیت گروپی پێنج کەسی پێکبهێنیت تا ڕۆژی شەممە یان تووشی کێشەی دەستپێگەیشتنی سیستەم بوویت، سەیری ڤیدیۆ دابینکراوەکان بکە بۆ ڕێنمایی. هەڵە باوەکانی وەک ڕێگرییەکانی دەستپێگەیشتن(Block Access)، لە ڤیدیۆکاندا باسکراون. گەر بۆت چارەسەر نەبوو، سەردانی داخلیەکەت بکە و لە دوای چاوەروانی بۆت چارەسەر دەکرێت.
تێبینی ١: هەڵەکانی مافی وەرگرتن، دەکرێت لەلایەن بەشی ئای تی-یەوە چارەسەر بکرێن بە ڕەزامەندی نوێنەرانی بەشەناوخۆیی. تکایە دڵنیابەرەوە کە هەموو بەڵگەنامەکانت تەواوە، چونکە بەڵگەنامەی ناتەواو ڕێگر دەبێت لە وەرگرتنی بەشەناوخۆیی.
تێبینی ٢: خوێندکارانی ئێواران و پارالێڵ لەم کاتەدا مافی وەرگرتنی بەشەناوخۆییان نییە، ئەگەر گروپەکەتان پێک هاتووە لە ٤ خوێندکاری زانکۆڵاین و یەک پارالێل، دەبێت خوێندکارێکی تری زانکۆلاین بدۆزنەوە بۆیی هەر پێنجتان کلیل وەربگرن، کەی داخلی بەسەر ئێواران و پارالێل دابەش کرا، ئەوکاتە ئەتوانن خوێندکارە نوێیەکە و پارالێلەکە ئاڵ و گۆڕی ژوور بکەن.
٦. پشتگیری تەکنیکی: ئەگەر ناتوانیت داخڵی سیستەمەکە بیت، یان هەر هیچی لێنازانیت، پێشنیار دەکەین پێش ڕۆژی شەممە داوای یارمەتی لەو هاوپۆل یان هاوڕێیانەت بکەیت کە بەسەرکەوتوویی سیستەمەکەیان بەکارهێناوە.
٧. ئاگاداری: تکایە بەردەوام سەیری پەڕە فەرمییەکانی بەشەناوخۆیی و زانکۆی سلێمانی بکە بۆ دوایین نوێکردنەوە و ڕاگەیاندنەکان.
دوا گرنگترین تێبینی:
آ- زۆر پێویستە هەموو خوێندکاران هەر کێشەیەک کە پەیوەندی بە ئیمەیڵی زانکۆیانەوە هەیە پێش ڕۆژی شەممە چارەسەری بکەن. ئەمەش ناسینی ناونیشانی ئیمەیڵی زانکۆ و دڵنیابوون لە توانای بەکارهێنانی دەگرێتەوە. ئەگەر دڵنیا نیت لە وشەی نهێنیت یان نازانیت ئیمەیڵەکەت چییە، پێویستە فۆڕمەکە پڕ بکەیتەوە (بە ئیمەیڵی تایبەتی خۆتیش ئەتوانیت فۆڕم پڕ بکەیتەوە ئەگەر بەهۆی کێشەکەت نەتتوانی ئیمەیڵ بنێریت) بۆ وەرگرتنی ئەم زانیارییانە.
ئاگاداربە هیچ کێشەیەکی ئیمەیڵ، وەک نوێکردنەوەی وشەی نهێنی، لە ڕۆژی شەممە چارەسەر ناکرێت. هەر دواکەوتنێک لە چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە ئیمەیڵەوە بەرپرسیارێتی خۆتە و لەوانەیە ڕێگر بێت لە وەرگرتنی بەشەناوخۆیی.
بە سادەیی، کێشەکانی ئیمەیڵ لە ڕێگەی فۆڕمەکەوە چارەسەر دەکرێن، لەڕێگەی نوێنەرەکەتەوە دەگاتەوە دەستت.
ب- کێشەکانی دەستپێگەیشتنی سیستەمی بەشەناوخۆیی ٩٩٪ چارەسەر دەکرێن بە پەیڕەوکردنی ڕێنماییەکان و ڤیدیۆ دابینکراوەکانی سەرەوە. بەشێک مەبە لەو ١٪ـەی ماوە ، و کەمتەرخەمی تۆ لەوانەیە کاریگەری لەسەر وەرگرتنی خوێندکارانی تر هەبێت. ئەگەر دەربکەوێت کە خوێندکارێک کەمتەرخەم بووە، (بۆ نموونە، دەڵێت “ئیمەیڵم نییە”)، سەرەڕای هەموو ڕێنماییی و ئاگادارییەکان، دواکەوتنی مامەڵەکەی لە ئەستۆی خۆیەتی.