Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

ئاگادارییەک بۆ ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت بەشەناوخۆیی وەربگرن

زانکۆی سلێمانی خوێندکارانی ئازیز ئاگادار دەکاتەوە، کە تەنها و تەنها لە رێگەی (پلاتفۆڕمی تایبەت بە خزمەتگوزاریەکانی بەشە ناوخۆییەکان)، دەتوانن بەشەناوخۆیی وەربگرن.

ڕایدەگەیەنین کە پلاتفۆڕمی تایبەت بە خزمەتگوزاریەکانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی لە ئێستادا کاراکراوە و چالاکە، ئەم پلاتفۆڕمە کارئاسانی و خزمەتێکی گەورە دەگەیەنێت بە خوێندکارانی زانکۆکەمان، ئێستا خوێندکار دەتوانێت ئەو ژوورە هەڵبژێرێت کە ئارەزوویەتی و تەرخان کراوە بۆ کۆلێژەکەی.