Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی تایبەت بەبۆنەی یەکەم بوونی زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق

زانکۆی سلێمانی بەبۆنەی بەدەستهێنانی ڕیزبەندی یەکەم لە ڕانکینی ساڵانەی Times Higher Education و تۆمارکردنی ڕیزبەندی (١٠٠١-١٢٠٠) لەسەر ئاستی جیهانی ، لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٦-١٠-٢٠٢٤ هەستا بە سازدانی ئاهەنگێکی تایبەت بە ئامادە بوونی هەریەک لە بەڕێزان خانمی یەکەمی عێراق خاتوو (شاناز ابراهیم احمد) و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (پ.ی.د. ئارام محمد قادر) و سەرۆکی زانکۆی سلێمانی (پ.د. کۆسار محمد علی) و پارێزگاری سلێمانی (د.هەڤاڵ ئەبوبەکر) .
کۆلێجی پەروەردەش وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی بە ئامادە بوونی ڕاگری کۆلێج (پ.ی. د.هەناو حسن محمد خان) و بەشێکی زۆری مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانییەوە ئامادەی ئەو مەراسیمە مێژووییە بوون.
دەستپێکی ئاهەنگەکە دوای بەخێرهاتنی ئامادەبووان بە دەقەیەک ڕاوەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێکرد. دواتر وتەی سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن پێشکەشکاری ئاهەنگەکەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. لە پاشان وتەی هەر یەک لە سەرۆکی زانکۆ و پارێزگاری سلێمانی و وەزیری خوێندنی باڵا بەبۆنەی ئەو تۆمارکردنە مێژوویییەی زانکۆی سلێمانی بەدەستی هێنا پێشکەشی میوانەکان کرا. وە هەر بەڕێزێکیان لای خۆیەوە جەختیان لەوە کردەوە کە تەواوی هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ مانەوەی زانکۆی سلێمانی لەو پلەیەدا. خوێندکارانی زانکۆی سلێمانیش بە چالاکییەکی میوزیکی و گۆرانی بەشدارییان لەو ئاهەنگەدا کرد کە لە لایەن خوێندکارانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتەوە ئامادەکرا بوو.وە بە پانێڵێک کۆتایی بەو مەراسیمە تایبەتە هێنرا.