Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی دەرچووی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤

خوێندکارانی هەر چوار بەشی کۆلێجەکەمان ئاگادار دەکەینەوە کە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٣١-١٠-٢٠٢٤ ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران بەڕێوەدەچێت. بۆ ئەو مەبەستە داوا لە خوێندکاران دەکەین کە لە ڕۆژی سێ شەممە ٢٢-١٠-٢٠٢٤ تا ڕۆژی چوارشەممە ٣٠-١٠-٢٠٢٤ سەردانی گەنجینەی کۆلێج بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی ڕۆب و کڵاو. وە پێویستە خوێندکار ناسنامەیەک کە وێنەی خۆی لەسەر بێت لەگەڵ خۆی بهێنێت لەگەڵ دانانی بڕی (٥٠٠٠٠) تەنها پەنجا هەزار دینار لە بەرامبەر وەرگرتنی جلەکان و گەڕاندنەوەی پارەی دیاری کراو بۆ خوێندکار لەکاتی هێنانەوەی کڵاو و ڕۆبەکاندا، ئەمەش بە مەرجێک هیچ کێشەیەک لە جل و بەرگەکاندا نەبێت. ئەمەش بەو واتایەی کە نابێت بە هیچ شێوەیەک دەستکاری ڕۆب و کڵاو بکرێت و تەقەڵی دوورمانی لێ درابێت چونکە لەو حاڵەتەدا بەهیچ شێوەیەک پارە بۆ خوێندکار ناگەڕێتەوە و خۆێندکار خۆی بەرپرسیار دەبێت