Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

وادەی دەستپێكردنی خوێندن لەزانكۆی سلێمانی راگەیەنرا

بەبڕیاری ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی، رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لەزانكۆی سلێمانی دەستپێدەكات‌و خوێندكاران دەتوانن دەست بەمامەڵەی وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی بكەن.
ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا رۆژی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لەزانكۆی سلێمانی دەستپێبكات‌و خوێندكاران دەست بەمامەڵەی وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی بكەن.
ئەم بڕیارەش دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران دێت لەسەر تەرخانكردنی زیاتر لە 700 ملیۆن دینار بەمەبەستی دابینكردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەكان، كە بەوهۆیەوە دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لەزانكۆی سلێمانی دواكەوتبوو.