Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

زانیاری دەربارەی بەشە نوێیەکەی کۆلێژی پەروەردە / بەشی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی

به‌شی ڕینمایی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی- كۆلێجی په‌روه‌رده‌- زانكۆی سلێمانی.

پێناسەی بەش:
بەشی ڕینمایی پەروەردەیی و دەروونی لە ساڵی خوێندنی٢٠٢٣-٢٠٢٤ وەک بەشێکی گرنگی ئەکادیمی لە کۆلێژی پەروەردە دامەزراوە و خوێندکار وەردەگرێت بە سیستەمی زانکۆ لاین . کە لەسەر بنەمای پێویستییەکی زۆری دامەزراوە پەروەردەیی و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕیكخراوه‌كان و زۆربەی لایەنەکانی ژیان لە کۆمەڵگادا، له‌هه‌مانكاتدا له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و به‌هه‌ماهه‌نگی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) بڕیاریكردنه‌وه‌ی دراوه‌.

دیدگای بەش:
ئه‌م به‌شه‌ هه‌وڵده‌دات ژینگەیەکی پەروەردەیی دروست بكات کە پاڵپشت و گشتگیربێت بۆئه‌وه‌ی هەموو خوێندکارێک بتوانێت لە ڕووی هه‌ڵچونی و کۆمەڵایەتی و فیکری و ئەکادیمییەوە گەشە بکات فێرببێت. بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پرۆگرامی بەرفراوان، ئه‌م به‌شه‌ هەوڵدەدات خوێندكاران توانادار بکات بەو بەهرە و سەرچاوانەی کە پێویستیانە بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئاستەنگەکان، باشكردنی خۆشگوزەرانی ده‌رونی و بەدەستهێنانی توانا پێویسته‌كان بۆئێستاو ئاینده‌. ئێمە هەوڵدەدەین و هانی خوێندکاران دەدەین کە پێشەنگ و پەروەردەکارو مامۆستاو ئه‌ستێره‌‌یه‌كی دره‌وشاوه‌بن لە بواری ڕێنمایی په‌روه‌رده‌یی و دەرونی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا بۆ په‌ره‌پێدانی هۆشیاری تەندروستی دەروونی و داکۆکیکردن و یارمه‌تی دانی یارمه‌تی خوازان، بەشداریکردن لە پەرەپێدانی کۆمەڵگەیەکی مرۆڤ دۆست و دادپەروەرو خۆشگوزه‌ران.

په‌یامی بەش:
ئێمە هەوڵدەدەین خزمەتگوزاریی ڕینمایی په‌روه‌رده‌یی و ده‌رونی تەواو پێشکەش بکەین کە پەیوەندی بە پێداویستییە ده‌رونی په‌روه‌رده‌یی و هه‌ڵچونیی و کۆمەڵایەتی و فیکری و ئەکادیمییەکانی تاکەکانمانەوە هه‌یه‌. به‌شه‌كه‌مان ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ باشكردنی تەندروستی دەروونی، به‌هێزكردنی كه‌سایه‌تی، پەروەردەکردنی خۆڕاگری له‌دۆخه‌ ناجێگیره‌كاندا. لە ڕێگەی پشتگیری کەسی، بەرنامەی گروپی و گەیاندنی به‌ کۆمەڵگه‌، ئێمە پابەند دەبین بە پەرەپێدانی پیشەیی و توێژینه‌وه‌ی بەردەوام بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پراكتیزه‌كانمان لەسەر بنەمای بەڵگەن و وەڵامدەرەوەن بۆ پێداویستییەكانی ئێستا و ئاینده‌ی کۆمەڵگه‌.

دەرئەنجامی فێربوون لە بەش:
بەرنامەکانی فێربوون لە بەشدا بە شێوەیەکی تایبەت ڕێکخراون بۆ ئەوەی خوێندكاران بتوانن بنەماکانی ڕینمایی ده‌رونی لە بواری ده‌رونزانی تاک و گروپ و کۆمەڵگه‌و دامه‌زراوه‌كان فێربن، هاوشانی ڕینمایی ده‌رونی و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌یس فێری ڕێگاكانی وانه‌وتنه‌و پیشەی مامۆستایەتی و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و شیكاری ئاماری بۆ داتاكان ببن.

دوای تەواوکردنی خوێندن لەم بەشەدا، خوێندکار ئەم هەلی کارانەی ده‌بێت:

1. لە وەزارەتی پەروەردە بەدوو شێواز هەلی کاری بۆدەڕەخسێت وەک:
أ- مامۆستا، وانەکانی دەرونزانی گشتی و دەرونزانی گەشە.
ب- وەک ڕێنمایی کاری پەروەردەیی و دەرونی لەخوێندنگە حکومی و ناحکومییەکاندا.

٢- لە وەزارەتی تەندروستی و نەخۆشخانەکان وەک ڕینمایی كاری ده‌رونی.

٣-لە ناوەندەکانی ڕێنمایی خێزان وەک ڕینمایی كاری کۆمەڵایەتی و دەروونی.

٤-وەک ڕینمایی كاری په‌روه‌رده‌یی و دەروونی لە ڕێکخراوە مرۆییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا.

٥-لە وەزارەتی داد و دادگاكاندا وەک ڕینماییكاری په‌روه‌رده‌یی و دەروونی.
٦-دەرچوانی ئەم بەشە ئەتوانن لەسێکتەرەجیاوازەکانی کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت کاربکەن.

٧-وەک ڕینمایی كاری په‌روه‌رده‌یی و دەروونی لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لە سەنتەرەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و سه‌نته‌ره‌كانی ڕاوێژكاری خێزانی و چاکسازییەکان. لەدۆخە ناجێگیرەکانیش وەک ڕێنمایی کار لە شوێنی مانەوەی پەنابەرو ئاوارەکاندا.

دوای ته‌واوكردنی ئه‌م به‌شه‌ خوێندكار ده‌بێته‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كارلۆریۆس، ده‌رچوان کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر گەشەپێدانی کۆمەڵگە دەبێت بە یارمەتیدانی تاکەکانی کۆمەڵگه‌ بۆ ئەوەی کۆمەڵگه‌یەکی تەندروست فه‌راهه‌مبێت.

زمانی بەکارهێنراو لە بەش:
زمانی ئینگلیزی زمانی سه‌ره‌كی خوێندنە.

Educational and psychological counseling Department-College of Education-University of Sulaimani

Department Description:
The Department of Educational and Psychological counselling for the academic year 2023-2024 available for students by zanko-line system, which established as an important academic department in the College of Education, based on an important need of educational institutions and most aspects of life in society, which is more emphasis on psychological aspects in educational institutions.

Department Vision:
Create an educational setting that is both supportive and inclusive where every student can thrive emotionally, societally, intellectually and academically. By providing extensive counseling services, the department attempt to empower individuals with the talent and resources they need to get over challenges, boost well-being, and achieve their full potential. we try and encourage students to be a leaders and stars in the field of counseling, promoting mental health awareness, advocating for students, clients, and contributing to the development of a more humane and equitable society.

Department Mission:
We strive to provide a complete counseling services that address the emotional, social, intellectual, and academic needs of our individuals. We are devoted to promoting mental health, enhancing personal development, and fostering resilience. Through personalized support, group programs, and community outreach, we commit to ongoing professional development and research to ensure that our practices are evidence-based and responsive to the evolving needs of society.

Learning Outcomes at Department:
The learning programs in the Department are specifically organized so that the students can learn the principles of counseling in the field of individual, groups and community psychology. After graduation at this department, the student has the following work opportunities:

1- As a psychological counselor and teacher in the Ministry of Education and its institutions as well as in public and private schools.

2-As psychological counselor in the Ministry of Social Affairs

3-In the Ministry of Health and hospitals as psychological counselor

4- In family guidance centers as a social and psychological counselor.

5-As a psychological counselor in local and international humanitarian organizations.

6-In the Ministry of Justice as a psychological counselor.
7- Graduates from this department can find employment in various sectors of companies and the private sector.

After getting degree, students have direct effect on developing society by helping the individuals of the communities so that a healthy society can achieved.
Language used in department:
English is the language of study, encompassing both scientific material and example.