Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

کۆلێژی پەروەردە و بەشەکانی زیاتر بناسە بۆ خوێندکارانی دەرچووانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی : لە پێناو داهاتوویەکی باشتر ، کۆلێژی پەروەردە بناسە پاشان بریار لەسەر داهاتووت بدە لە پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆ لایندا .

    کۆلێژی پەروەردە یەکێکە لە کۆلێژە گرنگەکانی زانکۆی سلێمانی، کە دەرچووانی بە ئاسانی دەتوانن ڕۆڵی خۆیان لەنێو بازاڕی کاردا ببیننەوە. ئەم کۆلێژە بۆ یەکەم جار لە ساڵی (١٩٧٦) دامەزراوە وە بۆ جاری دووەمیش لە دوای ڕاپەڕینە مەزنەکە لە ساڵی (٢٠٠٧) دامەزرایەوە، هەردوو جارەکە لەسەر خواست و پێداوویستی وەزارەتی پەروەردە دامەزراوە بە سەرجەم بەشەکانییەوە لە ئێستادا لە (٥) بەشی زانستی پێکهاتووە . ئامانجی کۆلێژی پەروەردە درووست کردنی مامۆستا و کادری پەروەردەییە بە شێوازێکی زانستی و ئاست بەرز کە بتوانن بەپێی پێشکەوتنەکان خۆیان نوێبکەنەوە و ڕۆڵیان هەبێت لە پێشخستنی پرۆسە و سیستەمی پەروەردە.  پرۆگرامی خوێندن بە سییتەمی بۆلۆۆنیا دەبێت کە بۆ هەر چوار ساڵەکە (٨) سمستەر دەخوێندرێت لە سەرجەم بەشەکان وانەکانی خوێندن دابەش دەبن بۆ دوو بوار  بواری پسپۆری بەشەکە لەگەڵ بواری پەروەردەیی و دەروونی . وە زمانی خوێندن لە هەر پینج بەشەکەبریتییە لە زمانی (English) بۆ سەجەم وانەکان.

بەشەکانی کۆلێژ :

یەکەم : بەشی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی   (Educational & psychological counselin) :

   بەشی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی کەلەسەر خواستی وەزارەتی پەروەردە دامەزراوە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥)دەرچووی پۆلی ١٢ ی زانستی وەردەگرێت وە ئەو وانانەی کە دەخوێنرێن دەچنە بوارەکانی دەرونزانی و پەروەردەیی و پزیشکی دەروونی و کۆمەڵناسی و بایۆلۆجی، وە ڕێژەیەکی زۆری وانەکان پراکتیکی و ڕاهێنانن، خوێندن بە زمانی ئینگلیزی دەبێت هاوشێوەی بەشەکانی تر. دەرچوانی ئەم بەشە لە وەزارەتی پەروەردە و لە خوێندنگە حکومی و ناحکومیەکاندا بە دوو شێواز هەلی کاریان بۆ دەڕەخسێت  وەک ڕێنماییکاری پەروەردەیی ودەروونی هەروەها وەک مامۆستا بۆ وانەکانی سایکۆلۆجیای قۆناگی ئامادەیی چونکە پێداگۆجی و ڕێگاکانی وانە ووتنەوە و تەکنەلۆجیای فێربوون دەخوێنن و ئامادە دەکرێن بۆ پیشەی مامۆستایەتی. وەهەروەها لە بوارەکانی ترئ وەک تەندروستی و کاروباری کۆمەلایەتی و ڕێکخراوەکانی بواری (NGO) وەک ڕاوێژکار و ڕێنماییکاری دەروونی کارییان دەبێت. لە ئیستادا کۆليج لە هەولی ڕێکخستنی پرۆگرامەکانە لەگەڵ گایدلاینی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) تاکوو لەلایەن ئەو ڕێکخراوە دانپیانراو بێت .

دووەم: بەشی بایۆلۆجی   (Biology) :

بەشی بایۆلۆجی لەسەر خواستی وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥)دامەزراوە لەبەر پێوسیتییەکی زۆری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە مامۆستای تایبەت لە پسپۆڕی زانستی بایۆلۆجی بۆ خوێندکارانی ئامادەیی. دەرچووی پۆلی ١٢ ی زانستی وەردەگرێت، زمانی خوێندن لەم بەشەدا بە زمانی ئینگلیزی یە. دەرچوانی ئەم بەشە لە وەزارەتی پەروەردە و لە خوێندنگە حکومی و ناحکومیەکاندا هەلی کاریان بۆ دەڕەخسێت.

خوێندکار لە بەشی بایۆلۆجی ئامادە دەکرێت بۆ پیشەی مامۆستای بە وەرگرتی زانیاری پێوسیت لەبواری زانستی بایۆلۆجی لە بوارەکانی }ڕووەکزانی (Botany)، ئاژەڵزانی (Zoology)، مایکرۆبایۆلۆجی ( Microbiology)، بایۆلۆجی گەردی Molecular Biology)} بە هەردوو شێوازی تێوری پراکتیکی. هەروەها پاڵپشت لەگەڵ وانەکانی زانستی بایۆلۆجی خوێندکاران چەند وانەیەکی زۆر بەسود بۆ پیشەی مامۆستایی لە بوارەکەنی سایکۆلۆجی و پەروەردەیی، پێداگۆجی و ڕێگاکانی وانە ووتنەوە، تەکنەلۆجیای فێرکردن دەخوێنن بۆ ئەوەی کارامەیی پێوسیتیان هەبێت بۆ بەرجەستەکردنی پیشەی مامۆستایی لە ناوەندەکانی خوێندن. لە کۆتا ساڵەکانی خوێندن خوێندکاران ئاشنادەکرێن بە شێوەی تێوری بە بنەماکانی توێژینەوەی زانستی و پاشان بە پراکتیکی توێژینەوەی زانستی ئەنجام دەدات لە پڕۆژەی دەرچوون کە لە داهاتوودا دەتوانێت لە بواری توێژینەوەی زانستی پەرە بە زانستەکەی بدات.

سێیەم: بەشی فیزیا (Physics) :

بەشی فیزیا لە سەرەتای دامەزراندنەوەی کۆلێژی پەروەردە لە ساڵی (٢٠٠٧) ەوە لەسەرخواستی وەزارەتی پەروەردە دامەزراوە، ئەمەش لەبەر پێویستی وەزارەتی پەروەردە بە مامۆستا لە پسپۆری زانستی فیزیا بۆخوێندکاری قۆناخی ئامادەیی. خوێندن لە بەشی فیزیا بە زمانی ئینگلیزیە و دەرچووی پۆلی دوانزەی زانستی وەردەگرێت. دەرچوانی ئەم بەشە لە وەزارەتی پەروەردە و لە خوێندنگە حکومی و ناحکومیەکاندا هەلی کاریان بۆ دەڕەخسێت.

خوێندکار لە بەشی فیزیا بە درێژایی سیمیستەرەکانی خوێندن کۆمەڵێک وانەی سەرەکی و گرنگ و پێویست وەردەگرێت تا بتوانێت بە کارامەیی بروانامە لە پسپۆری فیزیا بەدەستبێنێت و ئامادەبێت بۆ پیشەی مامۆستایی لە ئاستی قۆناخی ئامادەیی. ئەو وانە سەرەکیانەی کە لەبەشی فیزیا دەخونرێن بریتین لە بوارەکانی فیزیای جوڵە (Mechanics)، فیزیای بینایی (Optics)، کارەباوموگناتیس (Electricity and Magnetism)، بیرکاری فیزیای (Mathematical Physics)، گەردووناسی (Astronomy) و فیزیای دۆخی رەق (Solid State) و کۆمەڵێکیتر لە بوارە سەرەکی و گشتیەکان. هەروەها لەپاڵ وانەکانی زانستی فیزیا چەند وانەیەکی سەرەکی و بەسود بۆ پیشەی مامۆستایی لە بوارەکەنی سایکۆلۆجی و پەروەردەیی ، پێداگۆجی و ڕێگاکانی وانە ووتنەوە، تەکنەلۆجیای فێربوون دەخوێنرێن. لە کۆتا ساڵەکانی خوێندن خوێندکاران ئاشنادەکرێن بە شێوەی تێوری بە بنەماکانی توێژینەوەی زانستی و پاشان بە پراکتیکی توێژینەوەی زانستی ئەنجام دەدات لە پڕۆژەی دەرچوون کە لە داهتوودا دەتوانێت لە بواری توێژینەوەی زانستی پەرە بە زانستەکەی بدات.

چوارەم : بەشی ماتماتیک (Mathematic Department ):

   ساڵی٢٠٠٧لەگەڵدووبارەدامەزراندنەوەیکۆلێژیپەروەردەلەبەر پێویستی زۆری  وەزارەتی پەروەردە بە مامۆستا لە پسپۆری زانستی بیرکاری بەشی ماتماتیک دەستیکرد بەوەرگرتنی خوێندکاران، لە ئێستادا یەکێکە لە گرنگترین بەشەکانی کۆلێژی پەروەردە و خوێندن لەبەشی ماتماتیک بەزمانی ئینگلیزییە.

ئەرکی بەشەکەمان بریتییە لەئامادەکردنی کادری پیشەیی ولێهاتوو بۆکارکردن بەشێوەیەکی ئەخلاقی و زانستی وپەروەردەیی بەشێوەیەک بگونجێت لەگەڵ شێوازە نوێیەکانی فێرکردن وپێداویستیەکانی فێرخوازوپڕۆسەی پەروەردەوکۆمەڵگا .لەئەنجامی پڕۆسەی خوێندن وفێربوون لەم بەشە ،فێرخواز فێری تیۆرییە سەرەتاییەکانی بیرکاریو زانستە پەروەردەیی ودەرونییەکان دەبێت، دەرچووانی بەشی بیرکاری توانای تێگەیشتنی تەواویان لەبابەتە بیرکارییەکان وبەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پەروەردەیی ولێهاتووییەکانی وانە ووتنەوەو پلان وجێبەجیکردنی وانە ووتنە وەبەسەرکەوتوویی هەیە ، لە لایەکی تریشەوە لەسەرئاستی خوێندنی باڵا، توێژینەوەی بەرهەم دار یان پێشکەش بە دامەزراوە جیاوازەکان کردووە بۆچارەسەرکردنی کێشە پەروەردەییەکان.دەرچووانی ئەمبەشە دەتوانن لەکەرتی پەروەردە بەرپرسیارێتی لەئەستۆبگرن و وەک ومامۆستا وانە بڵێنەوە و دابمەزرێن ،ساڵانە ژمارەیەکی باش کادری لێهاتوو پێشکەش بە کۆمەڵگا دەکات.

پێنجەم : بەشی کیمیا (Chemistry Department ):

    بەشی کیمیا لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە بۆ پرکردنەوەی پداویستی وەزارەتی پەروەردە بە پسپۆری وانەبێژیزانستی کیمیا وەک مامۆستای پەروەردەیی.  بەشی کیمیا دەرچووی پۆلی ١٢ ی زانستی وەردەگرێت، زمانی خوێندن لەم بەشەدا بە زمانی ئینگلیزی یە.دەرچوانی ئەم بەشە لە وەزارەتی پەروەردە و لە خوێندنگە حکومی و ناحکومیەکاندا هەلی کاریان بۆ دەڕەخسێت.

خوێندکار لە بەشی کیمیا ئامادە دەکرێت بۆ پیشەی مامۆستای بە وەرگرتی زانیاری پێوسیت لە بنچینەو بنەماکانی زانستی کیمیا لە بوارەکانی کیمیای شیکاری (Analytical Chemistry)، کیمیای ئەندامی (Organic Chemistry)، کیمیای نا ئەندامی (Inorganic Chemistry)، کیمیای فیزیایی (Physical Chemistry)، و کیمیای ژیانی ((Biochemistry بە هەردوو شێوازی تێوری پراکتیکی. هەروەها پاڵپشت لەگەڵ زانستی کیمیا خوێندکاران چەند وانەیەکی گرنگ بۆ پیشەی مامۆستایی لە بوارەکەنی سایکۆلۆجی و دەروونی، پێداگۆجی و ڕێگاکانی وانە ووتنەوە، تەکنەلۆجیای فێربوون دەخوێنن بۆ ئەوەی کارامەیی پێوسیتیان هەبێت بۆ بەرجەستەکردنی پیشەی مامۆستایی لە ناوەندەکانی خوێندنی ناواەندی وئامادەیی. لە کۆتا قۆناعەکانی خوێندندا خوێندکارنی بەشەکەمان بە شێوازی مەیدانی پراکتیزەی ئەو زانستە دەکەن کە فێربوون و بۆ ماوەی مانێک وەک مامۆستا لە خوێندنگەکاندا کار دەکەن وە مامۆستا.  لە کۆتا ساڵەکانی خوێندن خوێندکاران ئاشنادەکرێن بە شێوەی تێوری بە بنەماکانی توێژینەوەی زانستی و پاشان بە پراکتیکی توێژینەوەی زانستی ئەنجام دەدات لە پڕۆژەی دەرچوون کە لە داهتوودا دەتوانێت لە بواری توێژینەوەی زانستی دا کارامەبێت.

The College of Education is one of the most important colleges of University of Sulaimani , where graduates can easily find their role in the labor market. This college was established for the first time in 1976 and re-established for the second time after the great uprising in 2007. Both times it was established at the request of the Ministry of Education. The aim of the College of Education is to produce teachers and educational staff in a scientific and high-level manner that can renew themselves according to developments and play a role in improving the education process and system. The curriculum will be based on the Bologna system, which will be taught for every four years (8) semesters. The language of instruction in all five departments is English for all subjects.

College Departments :

First: Educational & psychological counseling:

The Department of Educational and Psychological Guidance, established at the request of the Ministry of Education for the academic year (2024-2025) receives graduates of grade 12 science and the subjects taught go to the fields of psychology, education, psychiatry, sociology and biology. Studies will be in English as in other departments. Graduates of this department will have two job opportunities in the Ministry of Education and in public and private schools as educational and psychological counselors and as teachers for high school psychology because they study pedagogy, teaching methods and learning technology and prepare for the teaching profession. They also work as psychological counselors in other fields such as health, social affairs and NGOs. The college is currently trying to align its programs with the guidelines of the World Health Organization (WHO) to be recognized by that organization.

Second: Department of Biology:

The Department of Biology was established at the request of the Ministry of Education for the academic year (2014-2015) due to the great need of the Ministry of Education of the Kurdistan Region for special teachers in biology for high school students. Graduates of grade 12 science are accepted. The language of instruction in this department is English. Graduates of this department will find employment opportunities in the Ministry of Education and in public and private schools.

Students in the Department of Biology are prepared for the teaching profession by obtaining the necessary knowledge in the field of biological sciences in the fields of botany, zoology, microbiology, molecular biology in both theoretical and practical ways. In addition to biology lessons, students will learn several very useful lessons for the teaching profession in the fields of psychology and education, pedagogy and teaching methods, teaching technology to have the necessary skills to embody the teaching profession in educational institutions. In the final years of study, students are introduced to the principles of scientific research in theory and then conduct scientific research in practice in a graduate project that can develop their knowledge in the field of scientific research in the future.

Third: Department of Physics:

The Department of Physics was established in 2007 at the request of the Ministry of Education, due to the need of the Ministry of Education for teachers in physics for high school students. The Department of Physics is taught in English and accepts 12th grade science graduates. Graduates of this department will find employment opportunities in the Ministry of Education and in public and private schools.

Students in the Department of Physics receive a number of core and important subjects throughout the academic semesters in order to be able to skillfully obtain a certificate in physics and prepare for the teaching profession at the high school level. The main subjects taught in the physics department include mechanics, optics, electricity and magnetism, mathematical physics, astronomy and solid state physics, among others in major and general areas. In addition to physics, several major and useful subjects for the teaching profession in the fields of psychology and education, pedagogy and teaching methods, learning technology are taught. In the final years of study, students are introduced to the principles of scientific research in theory and then conduct scientific research in practice in a graduate project that can develop their knowledge in the field of scientific research in the future.

Fourth: Mathematics Department:

In 2007, with the re-establishment of the College of Education, due to the need of the Ministry of Education for teachers in mathematics, the Department of Mathematics began to admit students.

The mission of our department is to prepare professional and competent cadres to work in an ethical, scientific and educational manner to suit the new teaching methods and the needs of students and education process and society jobs and use of technology On the other hand, at the level of higher education, productive research or presented to different institutions to solve educational problems. Graduates of this department can take responsibility in the education sector and teach as teachers and employed, annually a good number of cadres Skilled offers to the community.

Fifth: Chemistry Department:

The Department of Chemistry was established in 2014 to fill the needs of the Ministry of Education for chemistry teachers. The Department of Chemistry accepts graduates of grade 12 science. The language of instruction in this department is English. Graduates of this department have job opportunities in the Ministry of Education and in public and private schools.

Students in the Department of Chemistry are prepared for the teaching profession by obtaining the necessary knowledge of the basics of chemistry in the fields of Analytical Chemistry, Organic Chemistry, Inorganic Chemistry, Physical Chemistry, and so on Biochemistry in both theoretical and practical ways. Also supported by chemistry, students learn several important subjects for the teaching profession in the fields of psychology, pedagogy and teaching methods, learning technology to have the necessary skills to embody the teaching profession in educational institutions In the final years of secondary and high school, students practice the science they have learned in the field and work as teachers in schools for a period of time Conducts a graduate project that will enable him to become competent in scientific research in the future