Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

لە سبەینێوە زانكۆلاین بۆ ماوەى (10) رۆژ بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت

“وەزارەتى خوێندنى باڵا بەرپرس نابێت لەهەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى زانکۆلاین لە سەنتەرە بازرگانییەکان”
پڕۆسه‌ی پێشکەشکردن بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات و لە ڕۆژی شەممەوە ڕێکەوتى 21 ی ئەیلولی 2024 سەعات 12ى نیوەڕۆ، زانكۆلاین بۆ ماوەى (10) ڕۆژ بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیدەکاتەوە” لە ڕۆژی شەممەوە ڕێکەوتى 21 ی ئەیلولی 2024 وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی)، تا ڕۆژى 30 ی ئەیلولی 2024، واتە بۆ ماوەى (10) ڕۆژ کارا دەبێت، به‌وه‌ش ده‌رچوان لەو ماوەیەدا ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وە و پێشكه‌شی بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌رچوان ده‌بێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password).
بۆ به‌رچاوڕونی زیاترى ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ى ئامادەیی و ئاشنابونیان به‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن سەردانی وێبسایتى (www.regayzanko.com) بکەن و ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانیان، هەروەها دەتوانن سەردانى مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به ‌سیستمه‌ جیاوازه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دەرچوان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه‌ بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نابێت لەهەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانیان.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیدەگەیەنێت، وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ڕیزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچوان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە ڕەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار/ قوتابى، بۆیە پێویستە بە وردی ڕیزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزوو دەکەن خوێندنی تێدا تەواو بکەن، هەروەها پێویستیشە دەرچوانى پۆلى دوانزە لەگەڵ کاراکردنی زانکۆلاین دەست بکەن بە پێشکەشکردن و کارەکانیان دوا نەخەن بۆ کۆتا ڕۆژەکانی زانکۆلاین.
سەبارەت بە دەرچوانی ئامادەیى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و ئامادەییە پیشەییەکان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاشکرایدەکات: زانکۆلاین لەهەمان کات و هەمان وێبسایت بۆ ئەوانیش کارا دەبێت بۆ ئەوەی داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.
هاوکات وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕاشیدەگەیەنێت؛ سەرجەم ئەو دەرچوانەى لە خوار ساڵى 2000وە دەرچون و هەروەها دەرچوانی پێنج ساڵی ڕابردوی پیشەییەکان کە نیازی فۆرم پێشکەش کردنیان هەیە بۆ خوێندنی پارالێڵ و ئێواران، بەهۆی نەبونی ناو و زانیارییان لە ناو سیستمى زانکۆلاین، پێویستە سەردانی وەزارەتی پەروەردە بکەن بۆ وەرگرتنى یوزەرنەیم و پاسۆرد و داخڵکردنی زانیارییەکانیان، بەپێچەوانەوە ناتوانن داواکاری وەرگرتن پێشکەش بکەن.
لە کۆتایدا وەزارەتى خوێندنى باڵا سەبارەت بە هەبونى پەیج و ئەکاونت بەناوى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن، ڕایدەگەیەنێت: ستافى وەرگرتن هیچ جۆرە پەیج و ئەکاونتێکى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیە بەناوەکانى زانکۆلاین و ناوەندى وەرگرتن یان هەر ناوێکى دیکە، بەڵکو تاکە مینبەرى گەیاندنى ڕێنماییەکانى ئێمە لەڕێگەى سایت و پەیجى فەرمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بەم ناونیشانە: (www.facebook.com/KRG.MOHE.Official).
From tomorrow the university will be operated for 10 days for the graduates of twelfth high school.
“The Ministry of Higher Education will not be responsible for any errors while filling university in commercial centers”
The process of applying for the graduates of twelve high school in Kurdistan Region universities will start from Saturday, September 21, 2024 at 12 noon, the university will be working for (10) days for the 12th graduates of twelfth high school.
In an announcement, the Ministry of Higher Education and Scientific Research confirms “from Saturday 21st September 2024, the website www.regayzanko.com for twelfth graduates (scientific, literary, professional), until 30th September 2024, which means it will be operational for 10 days, as graduates will be available during that period. Fill out the admission form at the universities and institutions and submit it, all graduates must visit their schools for the purpose of getting username and password.
For more admissions and admission systems (university, parallel, evenings) you can visit www.regayzanko.com and read the admission guide as a base for filling out their forms, and you can also visit the University Consultant center for enlightenment. Requirements on how to fill out a recruitment form with different systems, this is an important opportunity for graduates to submit a recruitment application form, be aware of system details and effort. Allow themselves to fill out forms and not to go to non-official centers just to get some money for graduates, because the ministry will not be responsible for any mistakes while filling out their forms.
The Ministry of Higher Education and Scientific Research announces, admission to universities according to the ranking of colleges and departments that graduates from university will offer for consideration of student/student exams, so it is necessary to determine the ranking of the colleges and departures you wish to complete, and also need to be graduates. Twelve with University Activity start applying and don’t delay their work to the last days of University.
About graduates of international high school and professional schools, the ministry of higher education and scientific research reveals: Universities will be operated at the same time and same website for them to apply.
The Ministry of Higher Education announces: All graduates under 2000 and past five career graduates who intend to apply for forms for parallel and evening studies, due to lack of names and information within the university system, must visit the Ministry of Education to get a Yuzerne and password. And login their information, in contrary they can’t apply for a receipt.
Finally, the ministry of higher education about having pages and accounts called university and recruitment centers, declare: Recruitment staff does not have any social media pages and accounts under the names of university and center or any other name, but the only ministries of delivering instructions through the official page of the ministry of education. The top and scientific research on Facebook with the following address: www.facebook.com/KRG.MOHE.Official