Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

Symposium: The important role of educational and psychological counselling in society and labor market

بە بۆنەی کردنەوەی بەشی ڕێنمایی و پەروەردەیی دەروونی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی، سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی ( گرنگی و پسپۆڕی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی لەناو کۆمەڵگاو بازاڕی کاردا) ئەنجامدرا.
‎سیمپۆزیۆمەکە، ڕۆژی ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤، بە سەرپەشتی و ئامادەبوونی بەڕێزان (پڕۆفیسۆر دکتۆر کۆسار محەمەد عەلی) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی  و (کوێستان محەمەد) وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و (د.هەڤاڵ ئەبوبەکر) پارێزگاری سلێمانی و (پ.ی.د.هەناو حەسەن محمد خان) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەو (د.ڕەهێڵ فەرەیدون) بریکاری وەزارەتی تەندروستی و (م.بورهان عەبدوڵڵا) ڕاوێژکاری پێشکەوتوو لە وەزارەتی پەروەردەو (د.خەتاب ئەحمەد) بەڕێوبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و (شێری کراهام تاڵەبانی) سەرۆک و بەڕێوبەری ڕێکخراوی سید فاوندەیشن و (د.جۆرج ئەلفرێد) سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)  لە عێراق و (شلێر سەردار ڕەمزی) سەرۆکی ڕێکخراوی مناڵپارێزی کوردستان و (دێرین لەتیف) سەرۆکی دەزگای میدیایی کوردسات و ژمارەیەک لە مامۆستایان و ڕاگران و خوێندکاران، لە هۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.

سەرەتا ڕاگری کۆلێجی پەروەردە بەڕێز (پ.ی.د.هەناو حسن محمد خان( پاش بەخێرهاتنی ئامادەبوان، تیشکی خستە سەر گرنگی کردنەوەی بەشی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی لە کۆلێجی پەروەردە/زانکۆی سلێمانی وە ڕایگەیاند کە سیمپۆزیۆمەکە، بە بۆنەی کردنەوەی بەشی ڕێنمایی پەروەدەیی و دەروونی و خستنەڕووی ڕۆڵ و گرنگی بەشەکەیە، لەناو کۆمەڵگەو بازاڕی کاردا. پاشان باسی لە چەمکی ڕێنمایی پەروەردەیی دەروونی کردو بە زانستێکی پراکتیکی وەسفیکرد، بە پشتبەستن بە بەکارهێنانی تیۆر و یاساکانی بواری سایکۆلۆژیا، کە یارمەتی تاک دەدات بە شێوەیەکی ئەکادیمی پەرە بە توانا عەقڵییەکانی بدات بۆ ڕووبەڕووبونەوەی پڕۆسە جیاوازەکانی ژیان بە شێوەیەکی تەندروست. لە کۆتایدا ڕاشیگەیاند کە بەشی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥)، دەرچووی ١٢ی ئامادەیی بەشی (زانستی) وەردەگرێت و وانەکان لەبوارەکانی دەروونزانی، پەروەردەیی، پزیشکی دەروونی و کۆمەڵناسییە و خوێندن بەزمانی ئینگلیزی دەبێت.

‎پاشان سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە وتەیەکدا ڕایگەیاند: کرۆکی سیمپۆزیۆمەکە هاوبەشیکردن و ئاڵوگۆڕکردنی ئەو کۆزانینانەیە، کە ڕایەڵی نێوان زانکۆو کۆمەڵ بەهێزتردەکات، بە هۆیەوە دەتوانرێت ڕاسپاردەو چارەسەری جیاواز دابڕێژرێتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، کە ڕێنمایی پەروەدەیی و دەروونی وەک بابەتێکی هەنوکەیی، یەکێکە لە کۆڵەکە گرنگەکانی ڕاگرتنی کۆمەڵگا.
‎ وتیشی: “وەک سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دەستخۆشیم بۆ توێژەران و پسپۆڕ و ئەکادیمییانی بەشداربوو و هاوکارانی سیمپۆزیۆمەکە هەیە”، هەروەک شانازیکرد، کە هەمیشە لە پەیبردن و درککردن بە کێشەکانی کۆمەڵگا و دۆزینەوەی ڕێگەچارە، لە ڕێگەی کردنەوەی چەندین بەشی زانستییەوە دەستپێشخەربوون.

 

On the occasion of the opening of the new Department (Educational and Psychological Counseling) in the College of Education of University of Sulaimani, an international symposium entitled (The important role of educational and psychological counselling in society and labor market) was held by College of Education

The symposium was held on September 2, 2024, under the supervision and presence of )Professor Dr. Kosar Mohammed Ali(, president of the University of Sulaimani, (Mrs. Kwestan Mohammed), Minister of Social Affairs, (Dr. Haval Abubakr), Governor of Sulaimani and (Asst. Prof. Dr. Hanaw Hassan Mohamad Khan), Dean of the College of Education, (Dr. Rahel Faraidoon), Deputy Minister of Health, (M. Burhan Abdullah), Advanced Advisor in the Ministry of Education, (Dr. Khatab Ahmad), General Director of Planning in the Ministry of Higher Education and Scientific Research, (Mrs. Sherri Kraham Talabani), President and Foundation Director of SEED Foundation, (Dr. George Alfred), President of World Health Organization (WHO) in Iraq, (Mrs. Shler Sardar Ramzi), President of Kurdistan Child Protection Organization, (Derin Latif), President of Kurdsat Media Agency and a number of teachers, deans and students, which held in Congress Hall of University of Sulaimani

First of all, the Dean of the College of Education, (Asst. Prof. Dr. Hanaw Hassan Mohammed Khan) after welcoming the participants, highlighted the importance of opening the Department of Educational and Psychological Counseling in the College of Education / University of Sulaimani, She then discussed the concept of psychoeducational guidance and described it as a practical science, based on the use of theories and laws of psychology, which helps individuals academically develop their mental abilities to cope with the process differences in healthy living. Finally, She announced that the Department of Educational and Psychological Counseling welcome 12th high school graduated for the academic year (2024-2025), and they will be taught in the fields of psychology, education, psychiatry and sociology and teaching in the department will be in English language

Then, the President of the University of Sulaimani said: The essence of the symposium is to share and exchange knowledge, which strengthens the relationship between the university and society, so that different recommendations and solutions can be formulated. He added that educational and psychological guidance as a current issue is one of the most important pillars of society. He also mentioned that “As the president of University of Sulaimani, I would like to thank the researchers, experts and academics participating in the symposium,” he said, adding that they have always taken the initiative to understand the problems of society and find solutions