Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی و ڕاوێژکاری نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە (First meeting of the Corporation and Consultative Committee between the Ministry of Higher Education and Scientific Research and the Ministry of Education)

     ڕۆژی ١٨ی ئابی ٢٠٢٤  یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی و ڕاوێژکاری نێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ، وە  وەزارەتی پەروەردە لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدرا بە ئامادە بوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ  (پ.د. کۆسار محمد علی)، کە لیژنەکە پیکهاتبوو لە بەڕێزان  (پ.ی.د. ژاڵە سعید خطاط )  بەڕێوبەری گشتی توێژینەوە و پەرەپێدان لە وەزارەتی خوەێندنی باڵا وەک سەرۆکی لیژنە ،  و (پ.ی.د.خطاب احمد مصطفى) بەڕێوبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، نوێنەری زانکۆی سلێمانی لە لیژنەکە  بەڕێز ڕاگری کۆلێجی پەروەردە  (پ. ی.د. هەناوحسن محمد خان )، وە چەند بەڕێوبەرێکی گشتی لە وەزارەتی پەروەردە (م. شیلان خلیل جنید، م. احمد سمایل، م.جسام مشیر، د.سامان عبدلله ، د. خەندان سابر) هەروەها چەند ڕاگرێکی تری کۆلێجە پەروەردەییەکان بە نوێنەرایەتی زانکۆکانی تری هەرێمی کوردستان.

 ئەم لیژنەیە دەرەنجامی سیمپۆزیۆمێکی زانستییە کە لە بەرواری ( ٢٩/٢/٢٠٢٤ )  ئەنجامدرابوو  لە لایەن کۆلێجی پەروەردە – زانکۆی سلێمانی بە ناونیشانی (ڕۆڵی ناوەندە پەروەرددەییەکان لە دەرووندرووستی تاکدا)  کە تیایدا  بەڕێز وەزیری پەروەردە (د. ئالان ‌حەمە سعید)  پێشنیاری کرد کە لیژنەیەکی هەماهەنگی  و ڕاوێژکاری پێک بهێندرێت لە نێوان وەزارەتی پەروەردە و کۆلێجە پەروەردەییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، کە لە ڕێگەیەوە پرسە پەروەردەییەکان و بابەتە پەیوەندیدارەکان تاووتوێ بکرێت و کارو بارە زانستیەکان ڕێکبخرێت وە هەر لە ڕێگەی ئەو لیژنەیەوە کاربکرێت لەسەر ڕاسپاردە و پێشنیارەکانی تری سمپۆزیۆمەکە .

 لە یەکەم کۆبوونەوەدا بڕیردرا لەسەر ئامادە کاری بۆ هەندێک بابەت وەکو (ئەنجامدانی کۆنفرانسێک بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی پرۆگرامی خوێندن وگرنگیدانی زیاتر بە وانە پەروەردەیی ودەروونییەکان ، کردنەوەی بەشی نوێ لە کۆلێجە پەروەردەییەکان بە پێی پێداویستی وەزارەتی پەروەردە ، دیاریکردنی میکانزمێک بۆ وانەی بینین و جێبەجیکردن ، فەراهەم کردنی هەلی خوێندن بۆ کادران و مامۆستایانی سەر بە وازەرەتی پەروەردە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرزتر ، کردنەوەی خولی پێداگۆجی بۆ مامۆستایانی  خوێندنە پیشەییەکان، و    چەندین بابەتی تر. )

جگە لەم بابەتانە نوێنەرانی وەزارەتی پەروەردە جەختیان کردەوە  سەر گرنگی و پێویستی پسپۆری (ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی لە بازاڕی کاردا) کە بە دوو شێواز سوود لە دەرچوانی ئەم بەش وەردەگیرێت جگە لە ڕێنماییکار دەتوانن  ببن بە مامۆستا بۆ وانەکانی سایکۆلۆجیا کە زیادکراوە لە پرۆگرامی خوێندنی قۆناغی ئامادەیی .

شایەنی باسە کۆبونەوەکانی ئەم لیژنەیە بەردەوام دەبێت بۆ جێبەجیکردنی ئامانجەکانی .

 

On August 18, 2024, the first meeting of the Corporation and Consultative Committee between the both Ministries of Higher Education and Scientific Research, and the Ministry of Education was held at the presidency of University of Sulaimani by attending the president of the university ( Prof. Dr. Kosar M. Ali). The meeting was held by attending Prof. Dr. Zhala Saeed Khatat, general director of research and development in the Ministry of Higher Education as the chairman of the committee, and Prof. Dr. Khatab Ahmad Mustafa, general director of planning in the Ministry of Higher Education, representative of University of Sulaimani in the College of Education (Asst. Prof. Dr. Hanaw Hassan Mohammed Khan), and several general directors of the Ministry of Education (Mrs. Shilan Khalil Junaid, Mr. Ahmed Smail, Mr. Jassam Mushier, Dr. Samaan Abdullah, Dr. Khandan Saber) as well as several deans of other educational colleges representing other universities in the Kurdistan Region

 This committee is the result of a scientific symposium held on (29/2/2024) by the College of Education – University of Sulaimani entitled (The role of educational centers in individual mental health) in which the Minister of Education (Dr. Alan Hama Saeed) proposed a coordination committee and consultation to be established between the Ministry of Education and the educational colleges of the Kurdistan Regional Universities, through which educational and similar related issues need to be discussed and scientific activities should be organized

In the first meeting, it was decided to prepare for some activities such as (holding a conference to organize the curriculum and pay more attention to educational and psychological subjects, opening new departments in educational colleges according to the needs of the Ministry of Education for teachers of the Ministry of Education to obtain higher degrees, opening pedagogical courses for vocational teachers, and many other topics)

In addition to these topics, the representatives of the Ministry of Education emphasized the importance and need for specialization (educational and psychological guidance in the labor market) that graduates of this department can become teachers for psychology subjects added to the high school curriculum

It is worth mentioning that the meetings of this committee will continue to implement its objectives