ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢١-٧-٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێج (پ.ی. د. هەناو حسن محمد خان) و فەرمانبەرانی هۆبەی تۆماری کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی ، وەک ڕێز و ستایشێک بۆ ئەرک و ماندوو بوونی بە ڕێز (پ.ی.د.میدیا اسماعیل سلیمان) کە لە ماوەی ڕابردوودا وەک لێپرسراوی تۆمار زۆر لە خۆبووردانە ئیش و کارەکانی هۆبەکەی ڕاپەڕاندووە و هاوکاربووە لەبەرەوپێش بردنی کۆلێج ، هەستان بە پێشکەش کردنی خەڵاتی ڕێزلێنان و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی بە ناوبراو. ئەوەی شایەنی ئاماژە پێکردنە د.میدیا اسماعیل لە پاش دەست لەکارترازاندنی لە پۆستی لێپرسراوی تۆمار وەک سەرۆکی بەشی فیزیایی کۆلێجەکەمان دەست بەکاربوو
On Sunday 21-7-2024 in the presence of the Dean of the College (Assist. Prof. Dr. Hanaw Hassan Mohammed Khan) and the employees of the Registration Department of the College of Education in University of Sulaimani, as a tribute to the duty and efforts of (Assist. Prof. Dr. Media Ismail Sulaiman). She has carried out the work of her department and helped to improve the college. It is worth mentioning that Dr. Media Ismail took over as the head of the Physics Department of our college after his resignation from the post of head of registration