بەپێی ڕاپۆرتی چاپی (2024.2.0 beta)ی ڕانکینی وێبۆمێتریکس، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەر سێ پێوەری هەڵسەنگاندنی ڕانکینی ناوبراودا، لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆ حوکومی و ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان لەپلەی یەکەمدایە و لەسەر ئاستی عێراقیش پلەی نۆیەم وەردەگرێت.
پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی ئەم ڕانکینەش بریتین لە:
- Web Content Impact (کاریگەریی ناوەڕۆکی ئەو تۆڕە دەرەکییانەی بە ماڵپەڕی زانکۆوە گرێ دراون)
- Openness (ئەو توێژەرانەی زۆرترین جار توێژینەوەکانیان ئاماژەیان پێ دراوە)
- Excellence (ئەو توێژینەوانەی زۆرترین ئاماژەپێدانیان هەیە)
بەم بۆنەیەوە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سوپاسی هەموو مامۆستایان و توێژەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكات، كە بەردەوام کار بۆبەرزکردنەوەی پێگەی زانکۆ لە ڕانکینە جیهانییەکاندا دەکەن.
According to the 2024.2.0 beta edition of the Webometrics ranking, Sulaimani University ranks first among all public and private universities in the Kurdistan Region and ninth in Iraq.
The criteria for evaluating this ranking are:
- Web Content Impact (the impact of the content of external networks linked to the university website)
- Openness (researchers whose papers have been cited the most)
- Excellence (papers with the most citations)
On this occasion, the president of University of Sulaimani thanked all the teachers, researchers and students of the University of Sulaimani, who constantly work to raise the position of the university in the world rankings