ڕۆژی پێنج شەممە ڕێککەوتی ٤-٧-٢٠٢٤ مامۆستایان و ستافی بەشی کیمیای کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی هەستان بە پێشکەش کردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بە بەڕێز ڕاگری کۆلێجمان (پ.ی.د.هەناو حسن محمد خان). ئەمەش وەک بەرزنرخاندنی ئەرک و ماندوو بوون و پشتیوانی دڵسۆزی بەڕێزیان بۆ بەشەکەیان و هەبوونی ڕۆڵی کاریگەر لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندندا.
On Thursday 4-7-2024, the teachers and staff of Chemistry Department of College of Education College at University of Sulaimani, presented an award to the College’s Dean (Assist. Prof. Dr. Hanaw Hassan Mohammed Khan). This is in appreciation of her duty, hard work and loyal support for the department and having an effective role in improving the educational process