Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

دامەزراندنی بەشێکی نوێی زانستی لە کۆلێجی پەروەردە (Establishing a new scientific department in the College of Education)

ئاگاداری خوێندکارانی قۆناغی ١٢ دەکەین کە بەشی (ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) خوێندکار وەردەگرێت کە خوێندن تێیدا بە سیستەمی بۆڵۆنیا و زمانی سەرەکی خوێندن زمانی ئنگلیزییە .

دەرچوانی ئەم بەشە هەلی کاریان دەبێت لە کەرتی حکومی (وەک  وەزارەتی پەروەردە ، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ، وەزارەتی داد )هەروەهە کەرتی تایبەت بە تایبەت ناوەندە پەروەردەییە ئەهلییەکان ، ناوەندەکانی تایبەت بە پەروەردەی تایبەت و خاوەن پێداوویستی تایبەت ، هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵتی و ناوخۆییەکانی بواری NGO , وە ڕێکراوە جیهانیەکانی وەکو (UNESCO, UNICEF, WHO)

شایانی باسە لە ناو ناوەندە پەروەردەییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بە دوو شێواز هەلی کاری جگە لە ڕێنماییکار دەتوانن ببن بە مامۆستا بۆ وانەکانی سایکۆلۆجیا کە لەمساڵەوە زیادکراوە بۆ پرۆگرامی خوێندنی قۆناعی ئامادەیی

College of Education establish a new department in the field of (educational and psychological counseling) for the academic year 2024-2025, and graduates of this department have job opportunities in government institutions (such as the Ministry of Education – Ministry of Social Affairs, Ministry of Justice, Ministry of Health) and in international and local NGOs. Also private schools and centers for people with special needs. Teaching in this department is in the Bologna process and in English

It is worth mentioning that in the educational centers under the Ministry of Education in two ways job opportunities in addition to instructors can become teachers for psychology subjects that have been added to the high school curriculum this year