بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی ١٤٤٦ ی کۆچییەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی کۆلێجەکەمان و موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین . داواکارین لە خوای گەورە ئەم بۆنە پیرۆزە بکاتە مایەی خێر و خۆش گوزەرانی بۆ سەرجەم موسوڵمانانی جیهان و موسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و هیوادارین ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر ناوچەکەمان و کۆی مرۆڤایەتیدا بکێشێت.