شەشەم سیمینار لە پانێڵی هۆشیاری ژینگەییدا کە لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێککەوتی ٥-٥-٢٠٢٤ ئەنجامدرا لەلایەن (م. میران سالار) ەوە پێشکەش کرا ئەویش لەژێر ناونیشانی ( گەشەی دانیشتوان و کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگە) .
بابەتی ژینگە یەکێکە لەبابەتە گرنگ و هەستیارەکانی دنیای ئەمڕۆ، ژمارەی دانیشتوانی زەوی بەگشتی یەکێکە لە فاکتەری بنەڕەتی و گرنگ لەسەر ژینگە، چونکە زۆربەی گرفتە ژینگەییەکان بەهۆی مرۆڤەوە درووست دەبێت ، زیادبوونی مرۆڤ ڕێژەی پێویستیەکانی مرۆڤ بە بەکارهێنانی سەرچاوە سرووشتیەکان زیاد دەکات ، کە ئەمە دەبێتە هۆی نەمانی دارستانەکان و دەردانی زیاتری گازە زیان بەخشەکان. لە لایەکی ترەوە گەشەی زۆری دانیشتوان دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە زەویە کشتوکاڵییەکان و گۆڕینیان بۆ ناوچەی نیشتەجێ بوون. بەپێی داتا و ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێژەی دانیشتوان لەبەرزبوونەوەی بەردەوامدا دەبێت تا دەگاتە لوتکە لە کۆتایی سەدەی بیست و یەک، پاشان ژمارەی دانیشتوان بەرەو کەمبوونەوە دەچێت. لە ئێستادا نەتەوە جیاوازەکانی دنیا بیرکردنەوە و کلتوریان لەسەر منداڵخستنەوە گۆڕاوە و بە چەند هۆکارێکی جیاواز ڕێژەی گەشەی دانیشتوان ڕوو لە دابەزینە کە ئەمە مایەی کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانە بەڵام هێشتا پێویستە لەسەر ئاستی جیهانی ڕووبەرووی کاریگەریەکانی ئۆڤەرپۆپیولەیشن ببینەوە لەسەر ژینگە.
The sixth seminar in the environmental awareness panel held on Sunday 5-5-2024 was presented by (Miran Salar) under the title (Population Growth and its Impact on the Environment)
The environment is one of the most important and sensitive issues in today’s world, the population is one of the basic and important factors on the environment, because most environmental problems are caused by humans, with increasing population demands and resource use increase and cause to greater emissions of harmful gases On the other hand, high population growth causes changes in agricultural land and conversion into residential areas. According to UN data, the population will continue to rise until it reaches a peak at the end of the 21st century, then the population will decline. Currently, different nations of the world have changed their thinking and culture on fertility and for various reasons the population growth rate is declining, which reduces concerns, but globally humanity still need to face the impact of overpopulation on the environment