پێنجەم سیمینار لە پانێڵی هۆشیاری ژینگەییدا کە لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێککەوتی ٥-٥-٢٠٢٤ ئەنجامدرا لەلایەن ( م. سۆما اسماعیل) ەوە پێشکەش کرا ئەویش لەژێر ناونیشانی (هۆشیاری بۆ پاراستنی پڵنگی فارسی (زاگرۆسی ) لە کوردستان) .
پڵنگی زاگرۆسی جۆرە پڵنگێکی دەگمەنە کە مەترسی لەناوچونیان لەسەرە لەجیهاندا و لە کوردستاندا بونیان هەیە. ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لەناو سیستەمی ژینگەییدا بەوەی ڕاوکەری سەرەکین لە زنجیرەی خۆراکی و کۆنتڕۆڵی ڕێژەی زیندەوەرانی تر دەکەن لە ناوچەکەدا و باڵانسی ژینگە ڕادەگرن. ژمارەیان بە تەواوەتی لە کوردستاندا نەزانراوە بە هۆی کەمی داتای زانستی لەسەریان. بەڵام لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکاندا تۆمار کراون.
لە لێکۆڵینەوەیدا لەسەر ژمارە و بارودۆخی پڵنگی زاگرۆسی لە شاخی بەمۆ و خۆشک، زیاتر لە پێنج تاک دەستنیشان کرا، لەوانەش مێینە و خێزان لەگەڵ دانەیەکی کوژراو . پڵنگی زاگرۆسی ڕووبەڕووی هەڕەشەی وەک بەریەککەوتن لەگەڵ مرۆڤ، لەدەستدانی نیشینگەی ژینگەیی ، ڕاوکردن، بازرگانیکردن، کەمبوونەوەی ژمارەی نێچیر، کێڵگەی مین و کەمبوونەوەی سەرچاوەی ئاو دەبنەوە.
هۆشیارکردنەوەی خەڵک چارەسەرێکی بەرچاوە بۆ پاراستنی ئەم جۆرە لە لەناوچوون، بەتایبەتی لەنێو کۆمەڵگا ناوخۆییەکان ( ئەو کەسانەی بەریەککەوتنیان هەیە لەگەڵی ) و کەرتە پەروەردەییەکان و میدیاکان. پێویستە ناوچەی پارێزراوی نیشتمانی دابمەزرێنرێت، بە دارستانکردنەوە بکرێت و ڕێگری لە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان بکرێت، هەروەها ئاو دابین بکرێت لە ڕێگەی دروستکردنی گۆم بۆ کۆکردنەوەی ئاوی باران بۆ ئەوەی وەک سەرچاوەی ئاو لە وەرزی گەرمادا خزمەت بکات، لەگەڵ هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە ڕاوکردن و بازرگانیکردن بە ئاژەڵە کێوییەکان. سەرەڕای ئەوەش، زیادکردنی توێژینەوە لە بوارەکانی زانستە سروشتییەکان و پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان زۆر گرنگە.
The fifth seminar in the environmental awareness panel held on Sunday 5-5-2024 was presented by (Soma Ismail) under the title (Raising Awareness for Persian Leopard Conservation in Kurdistan)
The Persian leopard is a rare and endangered species found in Kurdistan, serving as a top predator and a keystone species in our ecosystem, balancing populations of other species. However, their exact numbers and populations in Kurdistan are not precisely known due to data depletion, although they have been recorded in many mountainous areas
The researcher’s study of Persian leopard populations and status in the Bamo and Khoshk mountains, identified more than five individuals, including females and family groups. Unfortunately, one individual was poached. Persian leopards face threats such as conflict with humans, habitat loss, poaching, trafficking, prey depletion, minefields, and decreasing water sources
Raising awareness is a significant solution for protecting this endangered species, especially among local communities, educational sectors, and the media. It must establish national protected areas, reforestation prevent forest fires, and provide water by creating ponds for rainwater collection to serve as water sources during hot seasons, along with efforts to prevent poaching and wildlife trafficking. Additionally, it is crucial to increase research in the fields of natural sciences and wildlife conservation