دووەمین سیمینار لە پانێڵی هۆشیاری ژینگەییدا کە لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێککەوتی ٥-٥-٢٠٢٤ ئەنجامدرا لەلایەن (د.شارا رؤوف صالح) ەوە پێشکەش کرا ئەویش لەژێر ناونیشانی ( گەشەپێدانی بەهای ژینگەیی لای منداڵ) .
د.شارا لە سیمینارەکەیدا بەهای ژینگەیی بەو هەڵوێستە ناساند کە مرۆڤ پراکتیزەی دەکات بەرامبەر بە ژینگەکەی ،جا ئەو پەرچەکردارە ئەرێنی بێت یاخود نەرێنی، کە ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ قەناعەتی تاکەکان ئەویش بە پێی پۆلێنی کراسۆڵ بۆ ویژدان. کە گراسۆڵ لە پۆلێنەکەیدا ویژدانی بۆ پێنج ئاست دابەشکردووە ئەوانیش: ( پێشوازی خود لە وەرگرتنی زانیاری، وەڵامدانەوە، بەها، ڕێکخستن و کۆتا ئاستیش خود دروست کردن).
The second seminar in the environmental awareness panel held on Sunday 5-5-2024 was presented by (Dr. Shara Rauf Saleh) under the title (Development of environmental values in children)
In her seminar, Dr. Shara introduced environmental value as the attitude that people practice towards their environment, whether the reaction is positive or negative, which he attributed to the conviction of individuals according to Krathwohl’s classification of conscience. According to the Krathwohl’s classification conscience divided into five levels: Responding, Receiving, Valuing, Reorganizing Values, Creating a new Value System