Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

مەڕاسیمی ڕێزلێنان بۆ هەڵگرانی بەرزترین پلەی زانستی(Honoring ceremony for holders of the highest scientific degrees)

ڕۆژی ١٥ / ٢  /٢٠٢٤ بەئامادەبوونی دكتۆر ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وپڕۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆرە ھەناو حسن ڕاگری کۆلێجی پەەروەردە و سەرۆك زانكۆكانی كوردستان و پڕۆفیسۆران، مەڕاسیمی ڕێزلێنان بۆ ۱٨٥ پڕۆفیسۆری زانكۆی سلێمانی ڕێكخرا.

لەو مەڕاسیمەدا پڕۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتی: خۆشحاڵم كە نەك تەنها وەك گەواهیدەرو سەرۆكی زانكۆ، بەڵكو وەك پڕۆفیسۆرێك لەتەنیشت ۱٨٥ پڕۆفیسۆر بەشداربووی ئەم ساتە گرنگەم.

دكتۆر ئارام محەمەد لە وتەیەكدا وتی:ئەم نازناوە لەسایەی هەوڵ و ماندوبوون و شەونخوونی كاری زانستی بێوچانتان بەدەست هاتووە و بەدەست هێنانی ئەم نازناوەش ئەركی ئێوەو مانان قورستر دەكات.

لەمیانەی بەخشینی خەڵات بە پرۆفیسۆرەکان   بەرێز پرۆفیسۆر دکتۆر فەرەیدوون قادر  صالح مامۆستا لە بەشی ماتماتیک ،بانگھێشت کرایە سەر ستەیج دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی پیرۆزبایی وەرگرت ھەر لەوێدا وەک سەرۆکی  پێشووی لیژنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی زانکۆ ، خەڵاتی پیرۆزبایی بەخشیە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سلێمانی کە پرۆسەی بەرزکردنەوەی  پلەی زانستیەکەی لەو ماوەیە بەرێوەچووە کە بەڕێز دکتۆر فەرەیدوون  بەرپرسی  ئەو ئەرکە بووە .

شایەنی باسە ھەر لەو مەراسیمەدا ، بەرێز پرۆفیسۆر دکتۆر ئاراس سعيد محمود مامۆستا لە بەشی فیزیا، بە ھەمان شێوە بە بۆنەی بەرزبوونەوەی پلەی زانستیان خەڵاتی پیرۆزباییان پێ بەخشرا.

بە ناوی ڕگرایەتی کۆلێجی پەەروەردە پیرۆزبایی لە ھەرسێ پرۆفیسۆران  دکتۆر کۆسار ، دکتۆر فەرەیدوون ، دکتۆر ئاراس دەکەین و ھیوای ھەمیشە سەرکەوتوونیان بۆ ئەخوازین .

On 15 / 2 /2024 in the presence of Dr. Aram Mohammed, Minister of Higher Education and Scientific Research, Professor Dr. Kosar Mohammed, Rector of University of Sulaimani , Assistant Professor Dr. Hanaw Hassan, Dean of College of Education, Presidents of Kurdistan Universities and Professors.

In the ceremony, Professor Dr. Kosar Mohammed, Rector of University of Sulaimani , said: “I am pleased to be not only a witness and rector of the university, but also as a professor alongside 185 professors participating in this important moment.

Dr. Aram Mohammed said in a speech: This title has been achieved thanks to your efforts, hard work and tireless scientific work and winning this title will make your duty more difficult.

During the awarding ceremony, Professor Dr. Faraidoon Qadir Saleh, a lecturer in the Department of Mathematics, was invited to the stage after receiving the congratulatory award from the Rector The scientific work was conducted during the period when Dr. Faraidoon was in charge of this task.

It is worth mentioning that in the same ceremony, Professor Dr. Aras Saeed Mahmoud, lecturer in the Department of Physics, was also awarded on the occasion of his promotion.

On behalf of the Deanship of the College of Education, we congratulate the three professors Dr. Kosar, Dr. Faraidoon and Dr. Aras and wish them every success.