بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێجی پەروەردە پیرۆزبایی لە بەڕێزان (د. ڕێبەر طیب عبدالواحد) توێژەری چالاک و بەرپرسی ئایتی کۆلێج و (د. هاوسەر علی حمە ڕشید) دەکەین بە بۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستیان بۆ پلەی (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر). ھەردوو ناو براو دوو مامۆستای دڵسۆزو خەمخۆری کۆلێجن و گەشتنیان بەم ئاستە بەرزە دەبێتە ھۆی بەھێز کردنی پاشخانی زانستی و ئەکادیمی کۆلێجی پەروەردە . دووبارە بە ناوی ڕاگرایەتی و گشت فەرمانبەر و مامۆستایانی کۆلێجی پەروەردە پیرۆزبایی لە بەڕێزیان دەکەین و هیواخوازین ئەم پێگە زاستییەیان زیاتر ھاندەربێت بۆ خزمەت و پێشخستنی کۆلێج .