Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم

ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی ٣-٢-٢٠٢٤ تاقیکردنەوەکانی سیمیستەری یەکەمی خوێندکارانی بەشەکانی (فیزیا،ماتماتیک،کیمیا،بایۆلۆجی)  بۆ هەر چوار قۆناغی بەکالۆریۆس دەستی پێکرد ئەمەش  لەدوای تەواوکردنی بابەت و وانەکانی وەرزی یەکەم لەسەرجەم قۆناغەکاندا کە بە پێی پێواژۆی بۆلۆنیا ئامادە دەکرێت. وە تاقی کردنەوەی وەرزی یەکەمی خوێندکارانی خوێندنی باڵا (دکتۆرا،ماستەر،دبلۆمی باڵا) ی کۆلێجەکەمان لە بەرواری ٢٨-١-٢٠٢٤دا دەستی پێ کرد و لە ۸-٢-٢٠٢٤ دا کۆتایی دێت. ئەوەی شایەنی ئاماژە پێکردنە لە کۆلێجی پەروەردە بۆ هەریەک لە بەشە زانستییەکان و خوێندکارانی خوێندنی باڵاش  لیژنەیەکی تایبەت  بە تاقیکردنەوەکان  ئامادە کراوە کە بەشێوەیەکی ئەکادیمییانە سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان دەکەن .