Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

خەڵاتی ڕێزلێنان(Honorary Awards)

لە ڕوانگەى گرنگیدان بە توێژەران و توێژینەوەى زانستى، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەرواری ٢٠٢٤/١/١٥ لە  مەراسیمێکى تایبەت و شایستەدا بڕوانامەى ڕێزلێنانى پێشکەش بە هەموو ئەو توێژەرانەى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کرد، کە ناویان لە لیستى باشترین توێژەرانى جیهانى لە زانکۆى (ستانفۆرد) بۆ ساڵى (٢٠٢٣) هاتووە. وە لە ناویاندا بەرێز دکتۆر پشتیوان عثمان  مامۆستا لە بەشی ماتماتیکی کۆلێجمان کە توانیوێتی بە ئەنجامدانی چەندین توێژینەوەی ئاست بەرز بگات بەو ئاستە .  بەناوی مامۆستا و فەرمانبەرانی کۆلێجی  پەروەردە  جارێکی تر پیرۆزبایی لێ دەکەین و ھیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ ئەخوازین

 

The Ministry of Higher Education and Scientific Research of the Kurdistan Regional Government (KRG) on 15/1/2024 presented certificates of appreciation to all the researchers of the Kurdistan Regional Government (KRG) universities, whose names are on the list of the best researchers in the world (Stanford) for the year (2023). Among them is Dr. Pashtiwan Osman, a lecturer in the Department of Mathematics of our college who has been able to reach this level by conducting several high-level research. On behalf of the teachers and employees of the College of Education, we congratulate him once again and wish him further success