Address: University of Sulaimani - Old Campus

Call us:: (+964) 53 3270926

Write to us:: [email protected]

سەردانی بەڕێوەبەری كۆلێژی سلێمانی كچانى نێودەوڵەتی بۆ کۆلێژی پەروەردە(Visit of the Director of Sulaimani International Girls College to the College of Education)

بەرواری ( ٩ / ١ / ٢٠٢٤) بەڕێز (ڕێدوان اداكلی) بەڕێوەبەری كۆلێژی سلێمانی كچانى نێودەوڵەتی کە یەكێكە لە كۆلێژەكانی یونایتد ساینس (United Science) لەگەڵ چەند مامۆستایەکی بەڕێزی ئەو کۆلێژە سەردانی ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردە یان کرد. پاش پێشوازیکردنیان لەلایەن بەڕێزان ڕاگری کۆلێژ (پ.ی د. هەناو حسن محمد خان)، سەرۆکی بەشی فیزیا (د. ڕەنگین عثمان صالح)، سەرۆکی بەشی کیمیا (د. شاخەوان احمد محمد) وە لێپرسراوی ئایتی کۆلێژ (د. ڕێبەر طیب عبدالواحد)،  باس لە گرنگی دروستیکردنی پەیوەندی زانستی  و هەماهەنگی پەروەردەیی لەنێوان هەردوو لادا کرا. لە میانەی گفتوگۆکاندا بڕیاری دروستکردنی پردی پەیوەندی و کاری پێکەوەیی درا،  وە بەڵێنی هاوکاری و کارئاسانی درا تا هەردوو لا سود لە تواناکەنی یەکتر ببینن

On (9 / 1 / 2024) (Redwan Adakli) Director of Sulaimani International Girls College which is one of the colleges of United Science (United Science) with several teachers of the college visited the Deanship of the College of Education. After being welcomed by the Dean of the College (Prof. Dr. Hanaw Hassan Mohammed Khan), Head of the Department of Physics (Dr. Rangin Osman Saleh), Head of the Department of Chemistry (Dr. Shakhawan Ahmed Mohammed) and Head of IT (Dr. Rebar Tayeb Abdulwahid) The importance of establishing scientific relations and educational coordination between the two sides was discussed. During the talks, it was decided to build bridges of communication and work together, and promised cooperation and facilitation so that both sides can benefit from each other’s capabilities